- 05-06-2018
- 04-06-2018
- 03-06-2018
- 02-06-2018
- 01-06-2018
- 31-05-2018
- 30-05-2018
- 29-05-2018
- 28-05-2018
- 27-05-2018
- 26-05-2018
- 25-05-2018
- 24-05-2018
- 23-05-2018
- 22-05-2018
- 21-05-2018
- 20-05-2018
- 19-05-2018
- 18-05-2018
- 17-05-2018
- 16-05-2018
- 15-05-2018
- 14-05-2018
- 13-05-2018
- 12-05-2018
- 11-05-2018
- 10-05-2018
- 09-05-2018
- 08-05-2018
- 07-05-2018
06-06-2018
- 07-06-2018
- 08-06-2018
- 09-06-2018
- 10-06-2018
- 11-06-2018
- 12-06-2018
- 13-06-2018
- 14-06-2018
- 15-06-2018
- 16-06-2018
- 17-06-2018
- 18-06-2018
- 19-06-2018
- 20-06-2018
- 21-06-2018
- 22-06-2018
- 23-06-2018
- 24-06-2018
- 25-06-2018
- 26-06-2018
- 27-06-2018
- 28-06-2018
- 29-06-2018
- 30-06-2018
- 01-07-2018
- 02-07-2018
- 03-07-2018
- 04-07-2018
- 05-07-2018
- 06-07-2018
باکووری کوردستان
- لە بەیاننامەیەکدا ئایشەر ئاجار باشەران، جێگری هاوسەرۆکی
هەدەپەهەدەپە و نوێنەری شاری
باتمانباتمان لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند بەجۆش و حەماسەوە کار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران دەکەن، بەڵام لەهەندێک شوێن ڕوبەڕوی هێرش بوونەتەوە و وەزارەتی ناوخۆی تورکیای لەو هێرشانە بە بەرپرسیار زانی.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە نزیک دەرەوازی سنووری کێلێ لە گوندی
بێورانبێورانی
سەردەشتسەردەشت، پێکدادان لەنێوان گرووپێکی نەناسراو و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕوویداوە، پێکدادانەکە نزیکەی کاژێرێک بەردەوام بووە. هاوکات چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسداران دەڵێن، لە گوندی بێواران شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپێکی چەکدار دروستبووە، بەهۆیەوە دوو پلەداری هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژران.
[2][3]
- بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی
کۆڵبەرکۆڵبەر نیوز دوێنی کۆڵبەرێک بەناوی ڕەحیم قوربانی خەڵکی شاری خۆی لە شاری
پیرانشارپیرانشار-ی سەر بە پارێزگەی
ورمێورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا، ودوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
[4]
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی کێلەشین سەر بە شاری
شنۆشنۆ، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ش.ج تەمەن 32 ساڵ و د.ی تەمەن 28 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.[3]
باشووری کوردستان
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکەکانیان 16 پێگەی
پەکەکەپەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکردوون. وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، پێگەکان لە خواکورک، گارا، مەتین، زاب، قەندیل، ئاڤاشین و باسیان بۆردوومانکراون.[2]
-
سەفین دزەییسەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هێزەکانی
پەکەکەپەکەکە لە هەندێ ناوچەی هەرێم دەربچن و چیتر بیانوو نەدەنە دەست هێزەکانی تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان.[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، حکومەت یان بێ هەڵوێست بووە، یان هەڵوێستێکی وەهای هەبووە کە خزمەت بووە بە داگیرکەرانی کوردستان، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە گەریلا هەرێمی کوردستان چۆڵناکات.[1]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆبخانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بارەگاکانی گەریلاکانی پەکەکە، چەند ناوچەیەکیان لە سنوری
ئامێدیئامێدی کردەئامانج.[1]
- بەهۆی دیارینەکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەرلەمانی کوردستان داوای ڕوونکردنەوە لەسەرۆکی حکومەت دەکات و داوای ئەنجامدانی ئه و دوو هەڵبژاردنە دەکەن.[1]
- گوتەبێژی هاوپەیمان لەبارەی چوونی هێزێکیان بۆ
شنگالشنگال و دەنگۆی مانەوەیان لەوێ دەڵێت: ئامانجی ئەو هێزە تێکشکدانی
داعشداعشە، بە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەڵێین هیچ بنکەیەکی سەربازی جێگیرمان لەو ناوچانە نابێت. لەبارەی کشانەوەی هێزەکەش دەڵێت: کاتەکەی دیارنییە، سەختە من بڵێم تاکەی دەمێنینەوە، چونکە دەبینین داعشەکان لەوێ هەن، ناوچەیەکی بەرفراوانمان لەبەردەستە کە دەبێت لەدەست داعش دەریبێنین.[2]
- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش ڕایدەگەیەنێت، دوای چوار ساڵ لە ڕفاندنی دایکێک و منداڵەکەی ئەمڕۆ ڕزگارکران و گەیشتنەوە لای کەسوکاریان.[1]
- دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکووک بەهۆی پڕۆژەی پڕۆژەی هەلۆی کەرکووکە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.[2]
- ناڕەزایەتیەکان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان فراوانتر دەبن. لە شاری سلێمانی 'بەرەی نەتەوەیی' دژ بە داگیرکەران ڕاگەیەندرا.[4]
دەرەوەی کوردستان
- پەڕڵەمانی ئێڕاق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کرد و بڕیاریدا لە 100٪ی دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنەوە.
[5]
- پەیمانگەی ئاشتی و ئابووری (IEP)ی ئەڵمانی ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئاشتیی جیهانییەوە بۆ ساڵی
2018 بڵاوکردەوە و ڕاپۆرتەکە ڕیزبەندیی 12 ساڵی ڕابردووی وڵاتانی جیهانی لە بواری ئاشتیدا خستووەتەڕوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تورکیا لە ناو 163 وڵاتدا ڕیزبەندەکەی لە 146هەمەوە بۆ 149 دابەزیوە. بەوەش تورکیا لە ڕووی ئاشتییەوە 3 پلە دابەزیوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان