محەمەد گەردی بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە لێدوانێکیدا بۆ درەو میدیا ئاماژەی بەوە کردووە ژمارەیەکی زۆر کەناڵی بیندراو و بیستراو لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرمان وەک ئیران و تورکیا، ژمارەی دەزگا ڕاگەیاندنەکان لە پێوانەی جوگرافیا و ژمارەی دانیشتوان زۆرترە. بۆ نموونە 160 ڕادیۆ لەلای ئێمە تۆمارکراون، 97 کەناڵی تەلەفزۆنی ناوخۆیی و 39 کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانیمان هەیە، کە تیکڕایان دەکەنە 296 کەناڵ
محەمەد گەردی ڕاشیدەگەیەنێت تا ئێستا 39 کەناڵی ئیسلامی و بانگخوازی هەن کە پێکدێن لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، 3 کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی و13 کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی و 23 ڕادیۆیان هەیە
سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی ساڵانە لەو کەناڵە، محەمەد گەردی دەڵێت: پێویستە هەر کەناڵێکی ئاسمانی 40 ملیۆن دینار بدات. کەناڵی ناوخۆیی ئەگەر لە ئاستی هەر چوار پارێزگاکە پەخش بکات دەبێت 20 ملیۆن دینار بدات، بەڵام ئەگەر لە یەک پارێزگا پەخش بکات دەبێت 10 ملیۆن دینار بدات.
بۆ ڕادیۆکانیش ئەگەر لەسەر ئاستی چوار پارێزگا پەخش بکەن دەبێت 10 ملیۆن بدەن و ساڵانە دوو ملیۆن و نیو دینار بدەن بۆ نویکردنەوەی مۆڵەت. بەڵام ئەگەر لەسەر ئاستی یەک پارێزگا پەخش بکەن دەبێت 5 ملیۆن دینار بدەن و ساڵانە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت یەک ملیۆن و 150 هەزار دینار بدەن. بۆیە هەندێکییان بۆئەوەی ئەو پارەیە نەدەن نایەن مۆڵەتەکەی دەربهێنێت.[1]
#06-06-2018#