یەک لە شاعیرە هایکوونووسەکانە. ئەندامی #یانەی شیعری هایکوی کوردی#یە.
18-04-1989 لە #سلێمانی# لەدایک بووە.
ساڵی 2004 دەستی کردووە بە نوسینی شیعر.
ساڵی 2005 یەکەم بەرهەمی شیعری بڵاو کراوەتەوە.
ساڵی 2006 بەشداری یەکەم کۆڕی شیعری کردووە
ساڵی 2006 - 2018 بەشداری کۆڕ و ڤیستیڤاڵی شیعری و هونەری کردووە لە پێشبڕکێی شیعریدا پلەی هێناوە لە چەندین ڕادیۆ و کەناڵی ئاسمانی میوان بووە.
ساڵی 2009 - 2010 ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (میوانی هاوژین) بووە لەهەردوو (ڕادیۆی زین) و (منارە)
ساڵی 2010 کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی(#بۆ نەبین بە قەقنەس# ؟) ی بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 2011 - 2012 لەکۆمپانیای ئیدیکۆی ڕیکلام کارمەند بوە
ساڵی 2012 بەشداری چەند فیلمێکی کردووە وەکو دۆبلێر
ساڵی 2012پەیامنێری ڤین تیڤی بوە
ساڵی 2013 پۆلی دوانزەی وێژەیی تەواو کردووە.
ساڵی 2013 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەگەڵ (#سامان گەردی#) شاعیر
ساڵی 2015 بوە بە دایکی (سەرۆک)
لەچەند ڤیستیڤاڵ و کۆڕێکدا بەشداری کردووە و پلەی هێناوە و بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
لەگۆڤار و ڕۆژنامەکان بابەت و شیعرەکانی بڵاوکراونەتەوە.
ساڵی 2017 دەستی کردوە بە نوسینی (هایکو سنریو تانکا هایبوون) وەک ئەندام لە(یانەی هایکوی کوردی)
ساڵی 2018 پێشکەشکاری ساڵڕۆژی کۆچی(مامۆستا سیڤان و کچەکەی) بوو
لە پەیجی سەرەکی (ساتێک بۆ شاعیر هاوژین حسن) شیعر و بابەتەکانی بڵاو کردونەتەوە.