سروە عوسمان، یەک لە شاعیرە هایکوونووسەکانە. ئەندامی
یانەی شیعری هایکوی کوردییانەی شیعری هایکوی کوردییە. خاوەنی چەندین شیعرە بە زمانی کوردی.
نموونەیەک لە شیعرەکانی
(فەنابوون)
کە دەریا زویر دەبێ و
شەپۆلەکان ماندەگرن
ئیتر جێی ئاو نابێتەوە
لە چاوەڕوانی هێمنی و بێداریدا....
کە ڕۆحی دار گڕ دەگرێ
زمان و خامە دەسووتێ
بە تەنیشت نێڵەی ئاگرەوە
وەک چیلکە و چەوێڵی هەڵتۆقیوی لێدێ....
کە ڕۆشنایی بار دەکا و سەرهەڵدەگرێ
هەستە ناسکەکان ئەنفال دەکرێن
حەزێک بە دەم ئێوارەوە جێ دەمێنێ
بەو هیوایەی کازیوە بۆی پێبکەنێ..
مارسی 2017