دواڕۆژ، #ڕێبین حەسەن#
لەماوەی پێنج مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، زیاتر لەسێ هەزار تەنکەری هەڵگری سوتەمەنی جیاواز، هاتونەتە مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# و له و ڕێژەیەش 71 تەنکەریان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە، هاوکات داهاتی مەرزەکە له و ماوەیەدا، زیاتر لە 140 ملیار دینار بووە.
لەوبارەیەوە، ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لەرێکەوتی #01-01-2018# بۆ 31/5/2018 ژمارەی ئه و تەنکەرانەی کە جۆرە جیاوازەکانی سوتەمەنیان پێبووە وەک (بەنزین و نەوت و گاز) هاتونەتە باشماخ، بریتی بووە لە سێ هەزار و 859 تەنکەر، له و ڕێژەیەش دوای وەرگرتنی نموونەی پکشنین لێیان و گونجاویان، ڕێگە بە سێ هەزار و 788 تەنکەریان دراوە بچنە خاکی هەرێمەوە.
وتیشی بەڵام لەماوەی پێنج مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 71 تەنکەر گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
رونیشیکردەوە بێگومان هەر کاتێک بارهەڵگری زیاتر بێتە مەرزی باشماخ، داهاتیش زیاتر دەبێت، ئێستاش داهاتی مەرزی باشماخ زیادبوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا بەراورد بەپێنج مانگی ساڵی 2017 ڕێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووەو داهاتی مەرزەکە تەنیا لە پێنج مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا 145 ملیار دینار بووە.
بەپێێ ئامارێکی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش، کە وێنەیەکی دراوەتە دواڕۆژ، کۆی گشتی داهاتی مەرزەکە لە ساڵی 2017-دا بریتی بووە لە 237 ملیار و 668 ملیۆن و 82 هەزار و 600 دیناری عێراقی، به و پێیەش داهاتی پێنج مانگی سەرەتای 2018 زۆرە و پێشبینی زیادبوونیشی دەکرێت.[1]
#08-06-2018#