دەقی ڕاگەیاندراوەکەی #هەپەگە#
لە شەمزینان 3 سەربازی تورکیا کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز دا لە ڕۆژی 9ی حوزەیران / 19ی بانەمەڕ و لە کاتژمێر 6 و 30 خولەکی ئێوارەدا لە چیای گۆڤەند لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر، کە لە دۆڵی گرانان ڕێگای سەربازییان دروست دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە گورزی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمن دران و 3 سەرباز کوژران.
رۆژی 7ی حوزەیران / 17ی بانەمەڕ و لە کاتژمێر 10ی پێشنوەڕۆدا، هێزەکانمان لە بنکەی سەربازیی سەربەندیان دا لە ناوچەی قلەبانی شەمزینان. گورزی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەبازە کوژراو بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە.
لە ڕۆژی 9ی حوزەیران / 19ی بانەمەڕ سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەدەورووبەری گوندی شاپاتان لە سەرەرۆی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. ئۆپراسیۆنەکە سەرلەبەیانیی ڕۆژی 10ی حوزەیران / 20ی بانەمەڕ بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان
سوپای کۆماری تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕۆژی 8ی حوزەیران / 18ی بانەمەڕ و لە کاتژمێر یەک و 30ی خولەکی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ، سنووری گوندەکانی شەرانە، سارکێ و باکرمانیان لە ناوچەی گارە بۆردومانکرد. هەروەها 9ی حوزەیران / 19ی بانەمەڕ و لە کاتژمێر 11ی شەودا دۆڵی ئەرمووش لە ناوچەی خواکورک و ڕۆژی 10ی حوزەیران / 20ی بانەمەڕ و لەکاتژمێر 1 و 15 خولەکی دوای نیوەڕۆدا دەورووبەری گوندی ستێ لە ناوچەی زاپ بوونە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا.[1]
#10-06-2018#