دوارۆژ، کاروان گەرمیانی
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق، لە گەرمیان بنکەیەک بۆ وەرگرتنی گەنم و دانەوێڵەی جوتیارانی سنورەکە دەکاتەوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت لەبەر بوونی کێشە لەناوی جوتیارەکان چەند ڕۆژێک وەرگرتنی گەنم دوادەکەوێت.
فازل قاسم، فەرمانبەر لە بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کەلار بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئەمساڵ جارێکی دیکە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بە کردنەوەی بنکەی وەرگرتنی گەنم لە کەلار بۆ وەرگرتنی بەرهەمی دانەوێڵەی جوتیارانی گەرمیان و سنوری ماددەی 140 لە خانەقین.
وتیشی بۆ ئەمساڵ وەگرتنی گەنمی پلە یەک بە 560 هەزار دینار و بۆ پلە دوو 480 هەزار دینار دیاریکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەوەی لە ناوی جوتیاران هەڵەکراوە، چەند ڕۆژێک پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دوادەکەوێت، هاوکات بۆ ئاسانکاری جوتیاران وەرگرتنەکە بە پێی ناوچەکان دەبێت هەر جاره و گەنمی جوتیارانی ناوچەیەک وەردەگرن.[1]
#11-06-2018#