تاریق ئۆسلۆ
وەرگێڕانی: سۆزگە یاسین تاهیر
2015
لەم زنجیرە کتێبەدا بە ژیان و هەڵسوکەوتی چەندین بوونەوەری سەرسوڕهێنەر ئاشنا دەبن کە هەندێکیان دەناسن و بینیوتانن و هەندێکیانتان نەبینیوە، ئەمە دەرفەتێکی باشە تا لە نزیکەوە لە جیهانی ئەو زیندەوەرە ڕۆحسووکانە بڕوانن.
بێگومان نووسەر لەم زنجیرەیەدا زۆر هەوڵی داوە بە شێوازە سادەو ساکارەکەی و دەستەواژە شیرین و چێژبەخشەکانی پردی بەهێز لە نێوان زانستەکان و جیهانی ڕەنگاڵەی ئێوەی ئازیزدا بنیات بنێت. بە ئومێدی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریتان و، ئاشنابوونتان بە کۆمەلێک ڕاستیی زانستی کە لێوان لێون لە ژیان. [1]