#تەحسین حەمەغەریب#
نوێترین بەرهەمی (تەحسین حمە غەریب)ه کە لە لایەن خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما بڵاوکراوەتەوە... بەرهەمەکە لە سێ ڕەهەندی فیکری-مەعنەوی-ئیستاتیکا پێک هاتووە. لە بواری فیکریدا لەسەر هەریەکە لە پرسەکانی زانست و حیکمەت و ژیانی مەعریفیانە و ژیانی ڕەسەنایەتی دواوە، پاشان چەند تەوەرێکی باسەکەی لە بارەی ئازادیەوەیە لەڕوی جۆرێتی و چەندێتیەوە و لەگەڵ ئەو ئازادیەی وا لە قورئاندا هەیە، دواجاریش لەسەر چیەتی دونیا دواوە...
هەرچی بەشی مەعنەویەتە لەکۆمەڵە باسێکی عیرفانی قوڵ و پڕ چێژ پێکهاتووە ئەوانیش چیەتی ئیمان و گرنگی و کاریگەری ئیمان لەنێوان و کۆمەڵ و تاکدا چیە. دواتر پرسێکی گرنگی تێدا باس کردووە ئەوییش (مەرگ)ە مەرگ چیە؟ دیوی ئەو دیوی مەرگ چیە و لێرەدا کۆمەڵێ چەمک و گوزارشت و تێروانینی جیاوازی لە مەڕ ئەم پرسەدا باس کردووە.
کۆتا بەشی ئەم کتێبەش لایەنی ئیستاتیکا و جوانیناسیە لە پەرستشدا کە ڕۆحی کتێبەکەیە و نوسەر لەڕێگای ئەم گوزارشتەوە جوانیبینەکانی ناو عیبادەتمان نیشان ئەدات (نوێژ- ڕۆژوو-حەج)...
ژمارەی لاپەرە: 210
نرخ: 5هەزار
لەبڵاوکراوەکانی: خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما
سلێمانی/ سابونکەران: نێوان گەراجی عوسمانی تەمین و شوقەکانی تەکیە ڕوتە. [1]