دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەوە دەستپێکردووە و بەهۆی باشتربوونی گوزەرانی هاووڵاتیان و نەمانی شەڕی داعش و ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان، پێشبینی هاتنی زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار دەکەن کە بچنە سنورەکەوە.
سامان کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هاوشێوەی جەژن و بۆنەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵیش بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە سەرجەم تیمەکانمان ئامادەکارییەکانیان بە کۆتا گەیاندووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و پێدانی ڕێنمایی پێویست و چاودێریکردنی شوێنە گەشتیارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران بۆ ئه و مەبەستەش لەمڕۆوە ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا شەڕی داعش نەماوە و هەروەها ئاسانکاری زۆر کراوە بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان بۆ هێنانی گەشتیار و هاوکات پێدانی مووچە بە فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا و باشتربوونی گوزەرانی هاووڵاتیان کاریگەری باشیان دەبێت لەسەر بەرزبوونەوە ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە بەجۆرێک لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 50 هەزار گەشتیار هاتنە ناوچەکە ئەمساڵ پێشبینی زیاتر دەکەین له و ژمارەیە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی وت لیژنەکانمان چاودێری کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگەبگرن لە بەرزکردنەوەی نرخی شوێنی دانیشتن و هەروەها ڕێگرتن لەهەر قۆرخکارییەک لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئەنجامبدرێت، بۆ ئه و مەبەستەش داوا لە گەشتیاران دەکەین پابەندی ڕێنماییە گەشتیارییەکان بن و ژینگە و سروشتی ناوچەکە بپارێزن.[1]
#12-06-2018#