بانگەوازێک بۆ موسوڵًمانانی جیهان و هەرێمی کوردستان.
بانگەوازێک بۆ ڕیکخراوەکانی کومەڵگەی مەدەنی.
بانگەوازێک بۆ مامۆستایانی ئایینی و ڕٍۆشەنبیران و زانکۆو ئەندامانی پەڕلەمان.
بانگەوازێک بۆ دایکان و خوشکانی دەست بە دەستنوێژ.
باگەوازێک بۆ گەنجانی داوێن پاک و دڵسۆز.
بانگەوازێک بۆ میللەتی کوردی موسوڵمان و نەوەی صەلاحەدین.
بانگەوازێک بۆ تەواوی دڵسۆزان و خەمخۆران و بەندەکانی خوای گەورە و خۆشەویستانی پێغەمبەرو ئیسلام و قورئان.
ئاگادارن کە سوکایەتیەکی زۆر بە خوداو ئیسلام و قورئان و پیروزیەکانی موسوڵمانانی کورد کراوە لةکوردستانی خوشةويسمان, دەمانەوێت ئەم بابەتە کۆتایی پێ بێت , ئێستاش بۆبنبڕکردنی سوکایەتی کردن بە پێغەمبەر پێویستی بە پشتگیری تۆ هەیە , #یونس ڕاوی# دادگاییەکی یاسایی بکرێت و شارو وڵاتمان بە ئارامی بمێنێتەوە، تاسەرپەرشتیاری ئاژاوه و , شوبوهات و , گومان و, سوکایەتی یونس ی ڕاوی دادگایی بکرێت کۆتایی بەم حاڵەتە بێت , دەسا ناوی سیانی خۆت بنوسە و پشتگیری ئەم کەمپینە بکە تا لەڕۆژی قیامەت ڕوسور بیت لە بەرامبەر خوداو پێغەمبەر و ئیسلام و موسوڵمانان.
هاوپێچ:
قسه و شوبوهات و سوکایەتی کرنەکانی یونس ڕاوی:
1. ناوی خودا دێنێ بە (موهەندیسی ئەعزەم)، ئەمەش بۆ خودای گەورە بەکارناهێندرێت.
2. موعجیزەی ئایەتی (اقْتَرَبَتِ السَّاعَەُ ۆانشَقَّ الْقَمَرُ) ڕەتدەکاتەوە
3. موعجیزەی ئایەتی (سُبْحَانَ الَّذی أَسْرَیٰ بِعَبْدِهِ ڵیْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِڵی الْمَسْجِدِ الْأَقْصَی الَّذی بَارَکْنَا حَوْڵهُ) ڕەتدەکاتەوە و دەڵێ بوونی نیە.
4. ئایەتی ڕۆژوو (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا کُتِبَ عَلَيْکُمُ الصِّيَامُ کَمَا کُتِبَ عَلَی الَّذِينَ مِن قَبْلِکُمْ لَعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ) ڕەتدەکاتەوە.
5. زیاتر لە (350) ئایەت کە لەسەر جەهەننەم هەیە ڕەتدەکاتەوە.
6. دەڵێ قورئان تەنها ویژدانە واتە بۆ ژیان نیە ئایا مامۆستای ئاینی تۆ ڕازی به و ڕەتکردنەوانە.
7. دەلێ پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) هیچ موعجیزەیەکی نیە، ئەگەر پێغەمبەر موعجیزەی نەبێ کەواتە پیغەمبەر نیە.
8. ئایەتی (مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ) زانیاری ئاینەکانی ترە نەک قورئان واتە پێشایش هەبوو.
9. ئاو هاتن لە پەنجەی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) بە درۆ دادەنرێت.
10. نازناوی (صدیق) بۆ ئیمام ابوبکر ڕەتدەکاتەوەئەمەش تانەیە لە ئیمام ابوبکر صدیق.
11. دەڵێ قورئان بۆ سەردەمی عەقڵ نەهاتووە واتە هەموویان بێ عەقڵن.
12. میللەتی کورد خاوەن پێگەیەکی ئەخلاقی بەهێزە کەچی دەڵێت قورئان ئایەتی تێدایە بۆ ڕێگەدان بەبێ ڕەوشتی.
لەگەڵ دەیان تەشهیر و بێ ڕێزی و شوبهات لەم ڕەمەزانە دەخەنە نێو دڵی موسڵمانان و شیرازەی مزگەوت و مینبەر و تاکی موسلمانانی ئەم هەرێمە.
#13-06-2018#