ئەمڕۆ 6/19 ئاماری سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە شاری #سلێمانی# دەخاتەڕوو.
لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی شارو فریاکەوتنی خێرای نەشتەرگەری و فریاکەوتنی منداڵبوون و پسپۆڕییەکانی دڵ و سەنتەری فریاگوزاری خێرای تەندروستی لەخۆ دەگرێت.
سێ هەزارو 335 کەس سەردانی هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارو نەشتەرگەرییان کردووە لەو ڕێژەیەش 629 کەسیان داخڵی هەردو نەخۆشخانەکە کراون کە 258 حاڵەتیان لە ناو فریاکەوتنی خێرای نەشتەرگەریدا بووە، لەم ڕێژەیەش 37 بریندار بەڕووداوی هاتووچۆ و 32 برینداری شەڕوپێکدادان و شەڕەچەقۆ و 18 برینداری کەوتن و کەوتنەخوارەوە بوون، هەروەها لەگەڵ 4 حاڵەتی برینداری فیشەک و تەقەمەنی و 19 بریندار بەڕووداوی جیاجیا. هەروەها 13 حاڵەتی مردن بە هۆکاری جیا جیا تۆمارکراوە کە دوانیان منداڵی نەبەکام بوون.
88 منداڵ لەدایک بوون کە یەک حاڵەتیان لەدایکبوونی منداڵی دووانە بووە، کە 42 منداڵیان کوڕو 46 منداڵی دیکەیان کچ بوون و هیچ حاڵەتێکی مردنیش تۆمار نەکراوە. لە کۆی گشتی ئەو دایکانەی لەو ماوەیەدا منداڵیان بووە، 65 دایک بە شێوازی سروشتی و 22 دایکیشیان لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە منداڵەکانیان بووە.
هەروەها لەو سێ ڕۆژەدا، 17 نەخۆش کاری قەستەرەو 31 نەخۆشی تر خزمەتگوزاری شەبەکەو باڵۆن و یەک حاڵەتی دانانی ئامێری کارەبایی دڵ و 2 حاڵەتی نەشتەرگەری گەورەی دڵَ ئەنجامدراوە، لەگەڵ تۆمار کردنی یەک حاڵەتی مردن لەو ماوەیەدا.
26 حاڵەتی دەرچوون بە کۆدی سوور لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری خێرای تەندروستییەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر شوێنی ڕووداوەکان و گواستنەوەی قوربانییەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و برینداری شەڕو پێکدادانەکان و...هتد، لەگەڵ 75حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش لە نێوان نەخۆشخانەکانداو تۆمارکردنی دوسەدو 75 حاڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکان بە نەخۆش و هاوڵاتیان لەشوێنە گەشتیارییەکاندا.
#19-06-2018#