بەرد کوڵاندن
بەرد کانزايەکی ڕەقە و چەندين جۆری ئاگرين و گۆڕاو و نيشتوی هەيە، بەرد داخ و دەشکێنرێت و ڕێکيش دەخرێت و پارچەپارچە دەکرێت و جۆرەهای شێوە و کەرەستەی لێ دروست دەکرێت، بەڵام کوڵاندنی نەزانراوە تا ئەمرۆ بەرد بکوڵێنرێت ئەمەش هەر گوزارشتە لە بێ ئەنجامی کارێک دەوترێت فلانە کەس بەرد دەکوڵێنێت و ئه و کارە بەرد کوڵاندنە واتە بێ ئامانج و ئەنجامە.