ئاو لە گونییەدا دەکوتێ
ئاو شلەیەکی بێ تام و بێ ڕەنگ و بۆنە، ئەوەی دەکەوێتە بەرچاو یان لە دۆخی گازیە یان شلیە یان ڕەقیە، زیاتر شلەیەکی شلە، شلەش پێویستی بەکوتان نییە بەتایبەت بخرێتە ناو گونییەشەوە واتە هەرنابێت چونکە ئاو خۆی شلەیە چۆن بکوترێت، ئەو ئیدیۆمەش بۆکارێکی نابەجێ و ڕێ پێ نەچوو و مستەحیل بەکاردەهێنرێت.