کارێزەی خاڵخاڵان، گوندێکە سەربە شارەدێی #شوان#ی شارۆچکەی ناوەندی شاری #کەرکووک#، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #دارئیختیار#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #کانی قوڕە#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی (مۆردخواردی سەروو)، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تەرەقە#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (405) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (375) کەس بووە. [1]