پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# 16.5%ی دەنگەکانی هەندەرانی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دەرەوەی وەڵات پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی 7 وەڵاتیش پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەنجامەکانی دەنگدانی هەندەران بۆ هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیرانی تورکیا ئاشکرا بوون. لە هەندەران، ملیۆنێک و 443 هەزار و 585 کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا هەبوو. ئاستی بەشداری دەنگدەران لە هەندەران 48% بوو. لە ئەڵمانیا 718 هەزار و لە فەڕەنسا 170 هەزار و 901 کەس دەنگیان داوە.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ئاکەپە 52.5%، جەهەپە 17.3%، هەدەپە 16.5% و مەهەپە 8%ی دەنگەکانی هەندەرانیان بەدەستهێناوە. هەدەپە هاوشێوەی سەرانسەری تورکیا لە هەندەرانیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. بەڵام بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی 2015 دەنگەکانی هەدەپە کەمی کردووە.
هەدەپە لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018 لە هەندەران 170 هەزار و 231 دەنگی بەدەستهێناوە. لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی 2015 ڕێژەی 19.1ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو کە 220 هەزار و 59 دەنگ بوو.
لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەنگی هەدەپە کەم بوو
لە ئەڵمانیا کە زۆرترین دەنگدەری تورکیای لێیە، ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە لە 15.9% دابەزی بۆ 14%. لە فەڕەنسا ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە لە 25% دابەزی بۆ 23%. هەدەپە لە فینلاند، بەریتانیا و عێراق دەنگەکانی زیاد کردووە.
لە 7 وەڵات پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
هەدەپە لە 7 وەڵات پلەی یەکەمی بەدەستهێنا: بەریتانیا 48%، فینلاند 49.2%، عێراق 47.9%، سویسرا 39.7%، ئیتاڵیا 35.2%، ژاپۆن 44.3%، ئۆکراینا 39.5 %
چەند وەڵاتێک کە ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە تیایاندا زۆرە
سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە 7 وەڵات، هەدەپە لەم وەڵاتانەدا ڕێژەیەکی زۆری دەنگەکانی بەدەستهێناوە: سوێد 35.2%، کەنەدا 31.7%، یۆنان 33.9%، ڕۆمانیا 26.5%، بەحرەین 25.8%، ئێرلەندا 24.8%، ئەمەریکا 20.6%، فیدراسیۆنی ڕووسیا 19.5%، چین 18.6 %.[1]
#25-06-2018#