لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی #هەپەگە# لە جولەمێرگ و چەولیگ، 12 سەربازی سوپای تورک کوژران و چوار ئەندامی دەزگای هەواڵگریی تورکیاش برینداربوون.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە جولەمێرگ و چەولیگ بڵاوکردەوە و زانیاریی و وردەکارییەکانی ئەو چالاکییانەی ئاشکراکرد.
هەپەگە ڕایگەیاند: 22ی حوزەیران لەسەر گردی خەرەگۆلی سەر بە چەلێی جولەمێرگ، چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە لەدژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 03:50 خولەکی پاشنیوەڕۆ چالاکییەک هەر لەو شوێنە ئەنجامدرا و لە ئەنجامی دا هەشت سەرباز کوژران.
هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە چەولیگیش ڕایگەیاند: 19ی حوزەیران کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری شارۆچکەی هێنێی سەر بە چەولیگ، ئۆتۆمبێلێکی تیمەکانی دەزگای هەواڵگریی کرانە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان، لە ئەنجامدا چوار ئەندامییان بە سەختی برینداربوون.
لەکۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاندوە: ڕۆژی 21ی حوزەیران سوپای تورک لە ناوچەی کاترگولەر-ی سەر بە شارۆچکەی کەماهی ئەرزینجان، ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.[1]
#25-06-2018#