بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)
بابەت/ پیرۆزبایی
سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پیرۆزبێ لە گەلی کوردو هەموو گەلانی دیموکراتخواز لە وڵاتی تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هیوادارین قۆناغێکی نوێ لە خەباتی پەرلەمانی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردو گەلانی مافخوراو بەدی بێت. هەڵبژاردنی 24/ی حوزەیران ڕۆژێکی گرنگە لە سەرکەوتنی خەباتی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان.
داوای دەستپێکی گفتوگۆی ئاشتیانەو دیموکراسیانە دەکەین لە نێوان لایەنەکان لە تورکیا دەکەین لەپێناو چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان لە چوارچێوەی یاساو پشت بەستن بە بنەما جیهانیەکانی مافی گەلان.
خەباتی پەرلەمانی بە گرنگ دەزانین بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان
پێویستە دەوڵەتی تورکیا ڕێگای ئاشتی هەڵبژێرێ و کۆتایی بە بژاردەی چەک و شەڕو لە شکرکێشی بهێنێت.
ئەزموونی مێژوو دەریخستوە لەشکرکێشی چارەسەری کێشەکان ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری دەکات. لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستیە پێویستە تورکیا لەشکرکێشی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنێت و لەخاکی کوردستان بچێتە دەرەوە.
بەرەی نیشتمانی لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی ئاشکرای بۆ هەدەپە ڕاگەیاندو، بەفەرمی پەیامی پشتیوانی سەرکەوتنی گەیاندە بیرۆی هەدەپە لە هەولێری پایتەختی کوردستان.
بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری پیرۆزبایی تێپەڕاندنی بەندی دەستوریی لەهەدەپە دەکەین.
جەخت لە زوو ئازادکردنی دەمیرتاش و سەرجەم پەرلەمانتارو سەرۆ شارەوانییە هەڵبێردراوەکان و چالاکوانە سیاسیەکانی پارتی دیموکراتی گەلان دەکەینەوە.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلەکەمان
بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری
#24-06-2018#