دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
بۆ ئەمساڵ بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەڕێژەیەکی بەرچاو لەو ڕێژەیەی بەرهەم دێت کەمکراوەتەوە و شارەزایەکی کشتوکاڵیش پێیوایە ئه و کەمکردنەوەیە دەبێتە هۆکارێک کە جوتیاران واز لە چاندنی گەنم بهێنن.
وەسفی خەلیل، شارەزای بواری کشتوکاڵی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لەساڵانی 2015 بەدواوە حکومەتی عێراقی بڕی 900 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی وەردەگرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ 320 هەزار تۆن وەردەگرێت.
ڕاشیگەیاند، شاری #سلێمانی# 80 هەزار تۆنی لێوەردەگیرێت، لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی گەنم لەشاری سلێمانی 450 هەزار تۆن گەنمە، ئه و ڕێژەکەمەش بۆشاری سلێمانی زیانی زۆر بەجوتیاران دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا جوتیاران گەنمەکانیان لەلایەن بازرگانانەوە دەکڕدرێت بەنرخێکی هەرزان و بەرەو عێراقی دەبەن و لەوێش لەسایلۆکان دادەندرێت و بەحکومەتی دەفرۆشنەوە.
خەلیل، جەخت دەکاتەوە، جوتیاران تووشی بێئومێدی بوون لەو ڕێژە کەمەی گەنم کەلێیان وەردەگیرێت ئەوانیش لەئێستاوە دەیفرۆشن، کەدەبوو حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی گەنمی جوتیارانی بکڕیایەتەوە.
حکومەتی عێراقی لە 6/17 وە دەستیکردووە بەوەرگرتنی گەنم بە نرخی پلەیەک 560 پلەدوو 480 پلەسێ 420.[1]
#25-06-2018#