راستی يەک ڕێگای هەيە چەوتی هەزار
مەلای گەورە(مەلا محەمەدی جەليزادەی کۆيی) لە تەفسيری کەلامی خوداوەندی بەزمانی کوردی دەفەرموێت(باوکم دەيگۆت کوڕم لەژيانتدا کەست بينيووە بە ڕێگايەکی ڕاست بڕوات تا لەچاو وون و گوم دەبێت هيچ ئەولا و ئەملای نەکات) هەڵبەتە ئەم وتەيە ئيديۆم و پەند و قسەی نەستەقە واتە ڕێگای چەوت و خوار زۆرترە و ڕێگای ڕاست دەگمەنە کە لە ژياندا توشی دەبين، بۆ چەوتی هەزار و بۆ ڕاستی تەنها يەک ڕێگا هەيە.