بەپێی حوکمەکانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا کاتی دانیشتنی ژمارە (2)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #01-07-2017# بێت و بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەمشێوەیەیە:
یەکەم: گفتوگۆکردنی پڕۆژەی پرۆژە یاسای (درێژکردنەوەی کارکردن بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (3)ی ساڵی 2006 لە هەرێمی کوردستان)، بەپێی مادەکانی (72، 74و 75) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو.
دووەم: گفتوگۆکردنی پڕۆژەی پڕۆژە یاسای (هەمواری سێیەمی یاسای پارێزەرایەتی ژمارە (17) ساڵی 1999ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان)، بەپێی مادەکانی (72، 74و 75) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1) ساڵی 1992ی هەمورکراو.
سێیەم: گفتوگۆکردنی پڕۆژەی پڕۆژە یاسای (هەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینیی پارێزەرایەتی ژمارە (18)ی ساڵی 1999ی هەمووارکراو لە هەرێمی کوردستان)، بەپێی مادەکانی (72، 74و 75) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای (پارێزگاری لەتۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ) بەپێی ماددەی (71) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەموارکراو بکرێت.
پێنجەم: گفتوگۆکردنی (پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان) کە لەلایەن لیژنەی کاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەکراوە، بەپێی بڕیاری ژمارە (26)ی ساڵی 2014 و بڕگەی (8) لە ماددەی (پەنجا و شەشەم)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992 هەموارکراو و پاڵپشت بە ماددەی (94)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو.
جعفر ابراهیم ئێمینکی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
بێگەرد دڵشاد شکرالله
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان-عێراق
#01-07-2018#