هەرچەندە زۆربەی ئەو ڕەفتارو ڕێو شوێنانەی لەگەڵ منداڵی تەمەن پێنج ساڵدا گرتمانەبەر، پێویست دەکات لەگەڵ منداڵی تەمەن پانزە ساڵانیشدا بیگرینە بەر، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە قۆناغی هەرزەکاری بەهۆی هەستیارییەکەی پێویستی بە گرنگیپێدانی تایبەت و زیاتر هەیە.
دەروونناسان هەرزەکاریی بۆ سێ قۆناغ دابەش دەکەن: (پێشکەوتوو، مامناوەندی و دواکەوتوو).
قۆناغی پێشکەوتوو لە (12) یا (13) ساڵییەوە دەست پێدەکات، مامناوەندیش لە تەمەنی (15) یا (16) ساڵییەوە دەست پێدەکات، لەدوای ئەمیشەوە قۆناغی دواکەوتوو دێت کە بۆ تەمەنی (21) یا (22) ساڵان درێژ دەبێتەوە، ئەوجا قۆناغی لاوێتی دەست پێدەکات، ئەمەش واتە: قۆناغی هەرزەکاری هاوشانە لەگەڵ تەواوی قۆناغەکانی خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی و زانکۆشدا.
وەرگێڕ: بەهجەت جەمیل حامد
پێداچوونەوە بەفراو جەمال
ساڵی دەرچوون: 2016 [1]