بەرپرسێکی #وەزارەتی کارەبا#ی هەرێم ئاشکرایدەکات، بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا 300 مێگاوات زیاد دەکات.
له 30ی ئابی 2017 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز ڕێککەوتوون، بەپێی ڕێککەوتنەکەش کۆمپانیای دانەغاز لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی زیاددەکات، کۆمپانیای داناغاز و هاوبەشەکانی لە ڕێککەوتی 10 ئایاری 2018 دەستیانکردووە بە هەڵکەندنی 6 بیر و کێڵگەی غازیی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ. وابڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەوە بەرهەمی غازی سرووشتی کە لە ئێستادا ڕۆژانە 360 ملیۆن پێ سێجایه، بەرزبێتەوە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا.
هۆگر شالی، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی ئه و ڕێککەوتن و بەرنامەیەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای دانەغاز لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەهۆی زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش 300 بۆ 400 میگاوات کارەبا زیادەدەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ زیادبوونی ئه و بڕە لە غازی سروشتی ئه و یەکانە دەخرێنەوەکار کە بەهۆی نەبوونی گازوایل و قەیرانی دارایی لە کارکەوتوبوون.
شالی ئاماژەشی بەوەکرد، لەکاتی زیادبوونی ئه و بڕە کارەبایە و داخل بوونی بۆ تۆڕی گشتی ڕەنگە بۆ ماوەی یەک تا دوو ڕۆژ کاریگەری هەبێت لەسەر دابەشکردنی کارەبا، بەڵام هەوڵدەدەن بەپێی خشتەی دیاریکراو کارەبا بدەن بە هاووڵاتیان.
وتیشی ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە لایەن وەزارەت بڕی 2 هەزار 700 مێگاواتە، بەڵام لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر کارەبا بۆتە 5 هەزار مێگاوات.[1]
#04-07-2018#