$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێران، 8 هاووڵاتیی کوردی خەڵکی #کرماشان#ی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تێرۆریستیی #داعش# و هێرش بۆ سەر مەجلیس و گۆڕی خومەینی لە شاری تاران، لەسێدارەدا.[5]
- ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی شاری #مەریوان#، کە ماوەی 9 مانگە حەقدەستیان مووچەیان وەرنەگرتووە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر بینای ئەو ناوەندە حکوومەتییە دەربڕی.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151182/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=دۆخی نالەباری لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی سەرپێڵ-ی زەهاو لە گەرمای هاوویندا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151182/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- هاووڵاتیانی بۆمەلەرزە لێدراوی سەرپێڵ-ی #زەهاو# گوندەکانی کە سەرمای تاقەت پڕوکێنی زستانیان لە نێو چادرەکاندا تێپەڕاند، ئیستاکە دوای هەشت مانگ هێشتا لە ژێر چادرادا و ئەمجارە لە گەرمای هاویندا لە نێو چادرەکاندا ژیان دەبەنە سەر. دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ ئاوڕیکی لە هاووڵاتیان نەداوەتەوە و ئەو یارمەتیانەی کە نێردراوە بۆ گەل لەلایەن هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەوە نێردراوە.[3]
- #موزەفەر وەلەدبەگی#، بەڕێوەبەری ماڵپەڕی هەواڵیی نووریاو لەسەر بڕیاری موسلم ئەڵماسی، دۆزگەری شاری #پاوە#، لە لایەن پولیسی ئەمنییەتیی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.[6]
- لە دەوروبەری گوندی کۆکە لە ناوچەی پیرمحەمەدی #بۆکان#، شەڕێکی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی سپای پاسدارانی ڕێژیم ڕووی دا، که زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاندووە. فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕاگەیەندنێکدا ڕاگەیاندووە، لەو شەڕەدا 4 کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیم کوژرا و بریندار بوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر درەنگانی شەوی ڕابردوو گوندی ئۆزمانای سەر بە شارۆچکەی #مانگێش#کێی دهۆکیان بۆمباران کرد.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151182/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=دژی داگیرکارییەکانی تورکیا خۆپیشاندان لە باشوری کوردستان بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151182/0005.JPG=KTML_Photo_End=
- بە وتنەوەی چەندین درووشم دژیی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە باشوری کوردستان، لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و شارۆچکەکانی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ-ی سەر بە سلێمانی و قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە دەستپێشخەریی بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.[2]
- هاوڵاتیانی شارۆچکەی خەبات سەربە پارێزگای #هەولێر# دژی کەمیی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی و فرۆشتنی بەرهەمی کارەبای شارۆچکەکەیان بە پارێزگای موسڵ، گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک ڕێگەیەکی سەرەکیان داخست.[2]
- وتەبێژی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، پۆستی سەرکۆماری عێراق پشکی هیچ حزبێکی دیاریکراو نییە، دەشڵێت زیاتر لە هەموو لایەک پارتی مافی ئەوەی هەیە ئەو پۆستە دیاریبکات.[4]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ سەر زنجیرە چیاکانی #حەمرین#، سێ چەکداری داعش کوژران و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیراوە.[2]
- #مەلا بەختیار# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لەگەڵ شاندەکانی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لە 93%ی دەنگەکانی بنکەکانی #کەرکووک#، کە دووبارە بە دەست ژمێردراونەتەوە، هەمان ئەنجامی پێشووە کە کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە.[1]
- لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لەبەردەم هۆڵی ئەژماری دەستی دەنگەکانی کەرکووک گردبونەوەیان ئەنجامدا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی فەیلەقی شام و حەمزە-ی سەربە سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی ساتیا-ی ناوچەی جندرێس-ی #عەفرین# دووهاووڵاتیان ڕفاند و بۆ ئازادکردنیان داوای بڕەپارەیەکی زۆردەکەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #حەشدی شەعبی# داواکارییەکەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی، ڕەتدەکاتەوە و داوا دەکات کۆتایی بهێنرێت بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق.[1]
- گروپی کۆمپانیاکانی سی إم ئەی سی جی ئێم CMA CGM فەرەنسی، کە سێیەم گەورە کۆمپانیای خزمەتگوزاری گواستنەوەی دەریایی نەوتە لە جیهان، بڕیاریدا بە کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزارییەکانی لە ئێران.[4]