بەیاننامەکەی مەسەدە:
لە ساڵانی ڕابردوودا لە شارەکانی باکووری سووریا ئارامی و ئاسایش سەقامگیر بووە. و سیمای ڕاستەقینەی پێکەوە ژیانی هەمو پێکهاتەکانی سووریا دەرکەوتووە.هاووڵاتیانی هەرێمەکە بە تێگەییشتن توانیان چارەنووسی هاوبەشی خۆیان دیار بکەن و ئارامی بگەڕێننەوە بۆ هەرێمەکانی خۆیان کە لە هیچ شوێنێک-ی سووریادا ئارامی ئاوەها نییە. شتێکی ئاساییە کە هاووڵاتیانی منبج لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتە توندڕەوەکاندا بڕژێنە سەر شەقامەکان.
لە 5ی تەمووز/14ی پووشپەڕی 2018 هاووڵاتیانی منبج لە ناوچەی ئەلحەیا لە دژی داگیرکەری تورکیا وداگیرکردنی عەفرین ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. بە هێرشێکی تیرۆریستی ڕێپێوانەکە کرایە ئامانج. لە ئانجامدا هاووڵاتییەک کوژرا و 22 هاووڵاتی دیکە بریندار بوون. ئەوە بەس بەهۆی ئەوەی کە هەڵوێستی خۆیان لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کە ئارامی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە ئەنجامدرا.پەیامی ئەو ڕێپێوانە ئەوە بوو کە ڕووی ڕاستەقینەی داگیرکەران وئاشکرا کردنی سیاسەتی لەناوبردن ونائارامکردنی شارەکانی باکووری سووریا نیشان بدەن.
ئەو هێرشانەی کە هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج، لەناو چوونی چەتەکان و شکەستی ئەولایەنانەی کە پشتگیری سیاسی و سەربازییان دەکەن نیشان دەدات. ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە ئاڵۆزی لەناو گەلدا دروست بکەن و تیرۆری خۆیان بەسەرگەلدا بسەپێنن. دەیانەوێت بەو شیوە دەنگە ناڕازییەکان بخنکێنن.
ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانە کە لەدژی مرۆڤایەتییە شەرمەزار دەکەین. باش بزانن کە ئیرادە و تێکۆشانی گەلی ئێمە لە دژی داگیرکەران بەهێزتر بێت. گەلی ئێمە بۆ پاراستنی شارەکانی خۆیان ئامادەن و لە هەمبەر هەر چەسنە داگیرکەرییەکدا بوەستنەوە.ئەو هێرشە لاوازی دوژمنان و پالپشتەکانیان نیشان دەدات. هەمووهەوڵەکانیان لە دژی منبج تێک دەشکێت.[1]
#06-07-2018#