فەرمانداریەتیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئەنجامی زنجیرە چالاکییەکانی کە لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجامداوە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکات.
لە ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدا هاتووە، لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی گردەلوولی جەزیرە و دوای ڕزگارکردنی سارۆچکەی دەشیشا لە باشووری شاری حەسەکە لەدەستی چەتەکانی داعش. هێزەکانی ئێمە لە نێوان 27ی حوزەیران/6ی پووشپەر تاکو 5ی تەمووز/14ی پووشپەڕ، زنجیرە چاکاییان لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجامداوە. هێرشەکە لە هەر دوو قۆڵی شەداد و هۆڵەوە ئەنجامدرا، لەو هێرشانەدا 330 کم دووجا و 31 گوند لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کراوە.
ناوی گوندەکان: گوندی تیوومیە، سەیدا، سۆیان، حەویجا، ڕێحانییە، ئەل سەراجی، خدر عەبدولا، یلمەدینا، وادی ئیلشۆک، جەلخەم، خێرا غەربی، زیخیر، ئیلدەبچا، جیلێب نەدا، خێرا شەرقی، سەقار، وادی ئەبو حەمید، وادی ئەلشەجا، شەهایێم، کولێب فوقانی، ئەلشێحا، ئەبوو فاس، ڕیوەح، خەزیم، میشێرفا، کولێب تەحتانی، ئابار ئەلەبید، ئیلەجارەش، عەلی جرووش، و گوندی کەلکا و دەیان کێڵگەی گەورە ڕزگار کراوون.
لە ناو ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی گوندەوارەکان هێزەکانمان 4 جار لە گەل چەتەکاندا کەوتنە ناو شەڕێکی سەختەوە کە چەتەکان هەموو جۆرە چەکی قوورس و نیو قوورس-یان بەکار دەهێنا.
قەسەدە ڕایگەیاند کە لەم هەڵمەتە دا بڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنی چەتەکانی داعس کەوتە دەستی سەڕڤانانی قەسەدەوە.
هەروەها لەم شەڕانەدا شەڕڤانێک-ی ئێمە شەهید بوو و 3 شەرڤانی دیکەشمان بریندار بوون.
قەسەدە لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 4 بارەگای سەرەکی چەتەکانی داعشیان کردە ئامانج.[1]
#06-07-2018#
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.