خەییام
گویند که ماه ڕمضان گشت پدید
من بعد به گرد باده نتوان گردید
در آخر شعبان بخورم چندان می
کاندر ڕَمضان مست بیفتم تا عید
ئەحمەد شاڵی
پێم دەڵێن مانگی ڕەمەزان واهات
ئیتر ناتوانێ دەم لە مەی بدات
من لە شەعبانا هێندە مەی ئەخۆم
سەرخۆش بکەوم تا جەژنیش ئەڕوات
هەژار
مانگی ڕەمەزان نزیکە و پێمان ئێژن
مەی هەرچی هەیە بڕێژن و مەیچێژن
من هێندە دەخۆمەوە تا کلکەی شابان
مەست و کەلەلا بۆی دەکەوم تا جێژن
گۆران
من کە ڕەمەزان ڕۆژووم ئەشکان
لە بێ خەبەریم نەبوو، بێگومان؛
ڕۆژوو بەرچاوی تاریک کردبووم،
لای خۆم بۆ پارشێو تیکەم ئەگلان!