کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، هاوبیران و ڕێبوارانی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان.
هەروەک ئاگاداران لە ڕۆژانی ڕابردوو دا جوڵەی هێزی #پێشمەرگە#ی هاوخوینانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی وڵات و بوونیان بەکردەوە گڕوتێنێکی زۆری خستۆتە نێو کۆمەلانی خەڵکی نیشتمان پەروەری کوردستان، و هاوکات ئەم جوڵە و چالاکییانە لە چەند ناوچەی کوردستان تیکهەڵچوونی لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕژیمی ترۆریستی ئێران هەبووە، و وێرای وەشاندنی زەبری کاریگەر لە پەیکەری لاوازی ڕژیم، بە خۆشییەوە هێزی پێشمەرگە لە هەموو ئەو پێکدادانانەدا بەسڵامەتی و بە بێ خەساری ئینسانی توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن.
#پارتی سەربەستیی کوردستان#، هەر وەک چۆن وەک خەتی فکری و ڕیبازی سیاسی بە ئاشکرا لە پەیرەو وپرۆگرامی خۆیدا بە ڕوونی ئاماژەی بە پشتیوانی و هاریکاری هەرچەشنە جوڵانەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، بە ئامانجی زەربەدان لە داگیرکەرانی کوردستان، کە بتوانێ خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بکات، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: بەهەر چەشنێک بۆمان بلوێت و بە تەواوی هێزو ورەوە پشتیوانی لەم چەشنە چالاکییانە دەکەین، و ئامادەی هاوکاری و هاوفکرین لە هەر بارودۆخ و قوناغێکی هەستیاردا، هاوکات داوا لە هەموو ڕێکخستنەکانی خۆمان هەر لە #ماکۆ# و #سەڵماس#ەوە تاکوو #ئیلام# و #کرماشان# دەکەین ئاگادار و بەرپرسیاربن لە ڕووی هاوکاری و یارمەتی هێزی پێشمەرگە بە بێ جیاوازی حیزبی و بە ئینتیمایەکی نەتەوەیی هەوڵ بۆئەم ئەرکە پیرۆزە بدەن.
خەباتی چەکداری نوێ لە ژێر ناوی ڕاسان یاهەر ناوێکیتر لای ئێمە پیرۆزە و بەتەواوی واتا و هێز و توانامانەوە پشتگیری دەکەین، و خۆشمان لە ئەگەری پێویستی هەر جۆرە چلاکییەک لە ڕووی سەربازی و نیزامییەوە تەیار کردوە، و دەتوانین شان بە شانی هەموو تیکۆشەرانی حیزبی دیموکرات لە قوڵایی دڵی زێدی داگیرکراومان بوون و چالاکیمان هەبێت.
ئاواتەخوازین کە ڕاسان، ببێتە هۆکاری پێکهێنانی هێزێکی سەرتاسەری پێشمەرگەی کوردستان، بۆ وەدەرنانی ئێرانی داگیرکەر لە سەر خاکی کوردستان.
سلاو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بژی کوردو کوردستان مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
18 ی پوشپەری 2718ی کوردی
#09-07-2018#