ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکیی هێزی گەریلا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە برادۆست ڕایگەیاند ڕۆژی 11ی تەمووز (دوێنێ) لە چوارچێوەی هەڵمەی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا گەریلاکانمان لە ناوچەی برادۆست گورزی قورسیان لە هێزی داگیرکەر وەشاند.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر، کە گەلیی عەلی دریژیان داگیرکردووە، چالاکییەک لە 2 قۆڵەوە ئەنجامدرا و گەریلا چوونە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و ناوەندەکەی سوپای تورکیا لەو گەلییەدا. لە ئەنجامدا چەندین سەنگەری داگیرکەران تێکشکێنران و 10 سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرەش کوژران و یەکێکی تریش بریندار بوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئەوەش هاتوووە ڕۆژی 10ی تەمووز و لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا، یەکەی قەناس بە دەستی گەریلا لە دژی لیوای سوپای تورکیای داگیرکەر لە شرنەخ چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەران کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو.[1]
#12-07-2018#