ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکان لە باکوری کوردستان لە دژی سوپای تورکیا زانیاری بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: هێزەکانمان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری لە جولەمێرگ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی لەسەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەر چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی دوژمن کوژران، هەر دوێنێ کاتژمێر 07:00ی ئێوارە لە گردی شەهید غەفوری سەربە گەڤەر چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاییەشدا سەربازێک کوژرا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
ئۆپەراسیۆنی بێ ئەنجامی سوپای تورکیا
هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: سوپای تورکیا ڕۆژی 7ی تەموز/16ی پووشپەڕ لە هەرێمی ئۆرەماری سەربە گەڤەر ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو لە نزیک قەڵای پەریخان چالاکییەک لە دژیان ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا لەو چالاکییەدا نەزانرا، ڕۆژی 8ی تەموز/17ی پووشپەڕ لە قەڵای پەریخان و 9ی تەموز/18ی پووشپەڕ لە گەلیی زەرێ لەدژیان چالاکیی دیکە ئەنجامدرا، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ڕۆژی 11ی تەموز/20ی پووشپەر بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.
' چالاکی لە شڕناخ'
هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە شرناخ ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆرسگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لەسەر ڕێگای شرناخ بۆ جزیرە چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران و گورزی توند لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا درا.
لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: ڕۆژی 11ی تەموز کاتژمێر 07:00ی ئێوارە لە شارۆچکەی میدیادی سەربە مێردین چالاکییەک لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.[1]
#13-07-2018#