پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەمیر بابۆلی
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,931
وێنە
  111,898
پەرتووک PDF
  20,517
فایلی پەیوەندیدار
  106,637
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
سەید محەمەدی سەفایی
ژیاننامە
کەمال جەلال غەریب
ژیاننامە
فریاد حەسەن مەعروف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نە...
ژیاننامە
سەڵاح شەفیق
چوارینەکانی خەیام وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link4
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

چوارینەکانی خەییام وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی

چوارینەکانی خەییام وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی
چوارینەکانی خەییام
وەرگێڕانی / ئەحمەد شاڵی
1924-1977
تایپ: زریان سەرچناری 2017

کاتێ کۆڕتان بەست یارانی گیانی
مەجلس گەرم بوو بەشادومانی
ساقی کە بادەی گوڵگوونی هانی
بە دوعا یادکەن هاوڕێ فڵانی

ئەم شەو پیاڵەی مەی تەواو پڕ ئەکەم
خۆم بە پێکێ دووان مەست و شڕ ئەکەم
هەر سێ تەڵاقی عەقڵ و دین ئەدەم
ئەوسا کچی ڕەز مارەبڕ ئەکەم

گەر ئەبووم بە خوا و خاوەنی جیهان
هەمووم سەرتاپا تەخت ئەکرد وێران
ئەوسا بە چەشنێ نوێم ئەکردەوە
ئازاد بە کامی دڵ بگەیت ئاسان

بە گوێما فەلەک هێواش چرپاندی
تۆ حوکمی قەدەر لە من ئەزانی
ئەم گێژ و خولەم بەدەست خۆم بوایە
خۆم ڕزگار ئەکرد لە سەرگەردانی

مادام سبەینێ هەر ئەڕۆی ناچار
ئەمڕۆ دڵ خۆش کە لە بەندی ئازار
تا مانگە شەوە مەی بخۆ کە مانگ
شەوگار شەق ئەکا بێ تۆ گەلێ جار

کاتێ وەنەوشە شین و خاڵخاڵە
شەماڵ شەن ئەکا چاکی گوڵاڵە
هۆشیار کەسێکە دەسلەملانی یار
شەراب ئەنۆشێ ئەشکێنی پیاڵە

حەیف ڕۆژانی جوانیم بەسەرچوو
بەهاری تازەی ژینم وشک بوو
ئەو باڵندەیەی کە گەنجیی ناو بوو
هاوار نازانم کەی هاتوو کەی چوو

هاکا کاروانی ژیان تێپەڕ بوو
کوڕگەل با کۆڕێ ببەستین هەموو
ساقی، تۆش غەمی بەیانی مەخۆ
مەی تێکە، زوو بە، شەومان بەسەرچوو

لە مەی، گەر تۆبە، بکەی نادانی
سەد تۆبە بکەی، هەر پەشیمانی
گوڵ یەخەی دڕا بولبول ناڵانی
جا تۆ چۆن تۆبە بە حەق ئەزانی

ئەم گۆزەش وەک من کوشتەی یارێ بوو
گیرۆدەی داوی چاوبەخومارێ بوو
ئەو قوڵفەش کەوا لە گەردنیایە
دەستێک بوو لە مل شەدەلارێ بوو

دڵ نوێژ و ڕۆژوو بردی بەتاڵان
وتم سەد شوکر کە بوو ڕزگارمان
کەچی بە بایەک دەستنوێژ بوو بەتاڵ
قومێ مەی تەقەی لە ڕۆژوو هەڵسان


لێوم نایە سەر لێوی شوشەی مەی
لێی پاڕامەوە عومرم درێژکەی
دەم لەناو دەم بوین چرپانی فەرمووی
مەی بخۆ کۆچی هێجگاری ئەکەی

بە شەراب بمشۆن، ئەوسا بمنێژن
چەند سەرخۆشێکیش تەڵقینم بێژن
گەر لە حەشریشدا بە دوما گێژن
خاکی مەیخانەم لە دوو ببێژن

ئۆخەی بۆ دڵێ، عاشقپەرێشان
هەردەم نازدارێ، نەیبا بە تاڵان
قەت حساب ناکەم ڕۆژێ لە ژیان
نەمژم، نەکرۆژم، جووتێ لێوی جوان

پێم دەڵێن مانگی ڕەمەزان واهات
ئیتر ناتوانێ دەم لە مەی بدات
من لە شەعبانا هێندە مەی ئەخۆم
سەرخۆش بکەوم تا جەژنیش ئەڕوات

ئەوانەی دەریای هۆش و هونەر بوون
ڕووناکی ڕێگای خۆشی بەشەر بوون
سەریان دەرنەکرد لەم شەوەزەنگە
وڕێنەیەکیان کرد و تێپەڕبوون

کاتێ دوا گوڵی عومرم وشک ئەبێ
ئەندامی جەستەم لەبەر یەک دەربێ
ئەگەر خاکەکەم بە کاسەی مەی بێ
هەر پڕ مەی کرام هەڵئەسمە سەرپێ


شەونم، وەنەوشە بۆیە پاڵ ئەخا
ئەو لەشە ڕووتەی بەر شەماڵ ئەخا
گوڵخونچە بۆیە سەر بەرزە دایم
سەرپۆشی شەرم سەر ڕووی ئاڵ ئەخا

ئەڵێن بەهەشتە و حۆری چاوکەژاڵ
شیرە و هەنگوینە و شەرابێکی ئاڵ
من باکم چی بێ کە لێرە هەم بێ
مەی و یارێکی تەڕی چواردەساڵ

لەم ژینە ناگەین هەرگیز من و تۆ
ئاڵۆسکاوە پیس تاڵ و تان و پۆ
لە پشت پەردەوە ئەکەین گفتوگۆ
کە پەردە لاچوو شیوەنە و ڕۆڕۆ

خوا، کە خوڵقانی سرووشتی ئینسان
بۆچی کەم و کورت ناڕێکی خوڵقان
خۆ ئەگەر باشە بۆچ مان و نەمان
گەر خراپیشە لە کێ بوو تاوان؟

یا شێخ هەرچەندە تەواو سەرخۆشین
هێشتا هەر لە تۆ زیاتر بەهۆشین
خوێنی خەڵق ئەخۆیت ئێمە خوێنی ڕەز
پێم بڵێ کاممان خوێناو ئەنۆشین

حەیرانە بەشەر لە شێوەی جوانی
سەد جار دڵ ئەکا خۆی بە قوربانی
ئەم گۆزەکەری دەهر، ئەو جوانە
ئەبینی وەک شێت لەپڕ شکانی


لە جەرگەی زەوی تا لووتکەی زوحەل
یەک یەک نهێنی دنیام کردۆ حەل
هەر مەکر و فێڵ و گرێکوێرەیەک
هەمووم کردەوە، ما گرێی ئەجەل

لای گۆزەکەرێ وەستام بەپەرۆش
هەزار گۆزەم دی بەهۆش و بێهۆش
گۆزەیەک لە پڕ قیژانی وتی
گۆزەکەر کوانێ؟ کوا گۆزەفرۆش

هەور هات و گریا دیسان بەهارە
وەرە سەرخۆش بین لەم سەوزەزارە
ئاخۆ سەوزەگیای سەرگۆڕی ئێمە
سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە

کافرم بێ دین کوانێ ڕەزای تۆ؟
دڵڕەشم کوانێ تیشکی چرای تۆ؟
تۆ ئەگەر بە نوێژ بەهەشتم بەیتێ
ئەوە کڕینە کوانێ سەخای تۆ؟

کەوتمە دنیاوە گێژ و سەرگەردان
لە ژین چیم نەدی غەیری سەرسوڕمان
بە زۆریش ئەڕۆم ئەمرم نازانم
لەم هاتوچوونەم چی بوو مەبەستیان

چومە گوزەری گۆزەفرۆشان
لە قوڕ ئەیانکرد هەزار گۆزەی جوان
خەڵکە کوێرنەبووم بە چاوی خۆم دیم
کەللەی باپیرمە قوڵفی گۆزەکان


ئەڵێن خواپەرست گەر مرد بەئیمان
لەو دنیاش نزیک بە بارەگای خوان
ئێمە و مەی و یار دایم پێکەوەین
بەڵکوو لەو دنیاش هەر وابین دیسان

ڕێگای هاتوچۆم ئەتەنێ بە داو
بە خەتا و گوناﮪ بە تەفرەی ڕازاو
هەزاران پەندم بەسەر ئەهێنێ
تاوان لە تۆیە و من عاسی و بەدناو

وەک ئاو لە دەریا، لە دەشت (با) ڕۆیی
ڕۆژێکی تریش لە ژین وا ڕۆیی
نەکەی قەت غەمی دوو ڕۆژ هەڵگری
ڕۆژێک نەهاتوو ڕۆژێک وا ڕۆیی

لە مەیخانە بین پەنا بەرم بۆت
خێرترە بێ تۆ نوێژکەم لە مزگەوت
ئەوەڵ و ئاخر هەر خۆت حسابی
بەهەشت یا دۆزەخ سەرپشکی بۆ خۆت

لە ڕۆژی ئەزەل کە درووست کرام
دەرسی سەرخۆشی و عەشق دادرام
ئەوسا کە تەواو قاڵ بووم و سوام
بە خوای سەرخۆشی و عەشق ناو برام

لە زانست هەرگیز من دوا نەکەوتووم
نهێنی دنیام زۆری کرد مەعلووم
حەفتا و دوو ساڵی ڕەبەق خەریک بووم
ئەوسا حاڵی بووم هیچ حاڵی نەبووم


ئەو ڕۆژە ئەسپی فەلەک زین کرا
مشتەری و پەروین ڕێکوپێک خرا
ئەوە بەشمان بوو کە هەر سەرخۆش بین
گوناهمان چی بوو؟ وامان پێ بڕا

ئەی چەرخ کردەوەی پیست وەهایە
کوشتن و بڕین لای تۆ ڕەوایە
گەر بدڕین جەرگی خاکی دەروونڕەش
ئای کە گەوهەری نایابی تیایە

ئەی دڵ کە دنیا پیشەی نەمانە
بۆچی ئەم هەوڵ و ڕەنجە گرانە
غەم لەسەر دڵت هەرگیز بار مەکە
چارەنووس چی بێ ئەیکا زەمانە

هەرچەند شیرینە ڕەنگ و شێوەمان
چاوڕەش، ڕوومەتگەش، باڵابەرز و جوان
لەگەڵ ئەوەشا مامۆستای ژیان
خۆشی نازانێ بۆ ئێمەی خوڵقان

چاکە و خراپە پیشەی بەشەرە
خۆشی و ناخۆشیش قەزاوقەدەرە
گلەیی مەکە تۆ لە زەمانە
وەک تۆ زەلیلە ئەو قوڕبەسەرە

ساتووبی خوا، بگە فریای دڵ
هەی ناسکبەدەن، شیرینتر لە گوڵ
تا گۆزەیەک مەی بخۆین بەر لەوەی
بەگۆزە بکرێین، بچینە ژێر گڵ


پێش ئێستا نیشان بووە و نووسراوە
چاک بیت یان خراپ بۆت دانراوە
چارەنووس چی بێ هەر ئەوە ئەبێ
خۆت بکوژی ببڕی سودی نەماوە

تاکەی خۆپەرست لە پێناوی ژین
هەر غەمی بوون و نەبوون بچێژین
سەرخۆش بە، عومرێ ئەنجامی گڵ بێ
چاکە بە مەستی، یا خەو، بیکوژین

پلاری زەمان داویتە پێش خۆ
ئەتبا و ئەتهێنێ، بێ قڕە بڕۆ
ئەو کەسەی کە تۆی وا بەم دەردە برد
ئەو ئەزانێت و ئەو ئەی زانێ بۆ

یەک جام لە شەراب دێنێ دڵ و دین
یەک قومی دێنێ هەموو موڵکی چین
بە غەیری شەراب نییە لە گەردوون
تاڵێک ببزوێنێ سەد گیانی شیرین

بووکەشووشەین و فەلەک وەک مناڵ
پێمان تەخت ئەکا ئارەزوو و خەیاڵ
ڕۆژێک دوو سەما ئەکەین و دوایی
گەزێ دوان کفنە و یەک دوو گەزیش چاڵ

گەر لە بەهارا کچێکی چاو مەست
بیکا بە دەمتا یەک دوو پێکی خەست
خەڵکی بابڵێن لە سەگ کەمتر بم
بەهەشت ناو بەرم و قەت ببم دەربەست


لەم وێرانەی کۆن چەرخی زەمانە
مەی بخۆ دنیا دەوران دەورانە
نۆبەت گەیشتێ ئاخ و ئۆف مەکە
هەموومان بە شەق ئەکەن ڕەوانە

شەماڵ داوێنی گوڵی دادڕان
بولبول لە ناو گوڵ کەوتۆتە فغان
لەژێر سێبەری گوڵانا تاوێ
دانیشە زۆر جار ئەڕوێ لە خاکمان

خەیام سەرخۆش بووی بە کەیف و جۆش بە
لە خزمەت یارا خۆش بە و بەهۆش بە
دنیای بێوەفا کە هەر نەماوە
وەک هەی هەمیشە مەست و دڵخۆش بە

لەگەڵ نازداری جوانی شل و مل
سەرخۆش بووی بی کە سەد ماچی بەدڵ
بەر لەوەی بدڕێ ڕەشەبای ئەجەل
کراسی عومرت وەک داوێنی گوڵ

ئەی دڵ فەلسەفەی دنیا بەتاڵە
هۆگری یار بە و ئەم مەیە تاڵە
بەر لەوەی ڕۆژگار خوێنت بڕێژێ
تۆ خوێنی شووشە بڕێژە پیاڵە

هاودەمی مەی بە، خەزنەی مەحموودە
لە نای گوێ بگرە نەغمەی داوودە
قەت خەمی دوێنێ و سبەینێ مەخۆ
ئەمڕۆ خۆش بژی باقی بێ سودە


بە بادە دەردی دڵت بەبادە
عومری بێ بادە هیچە بەربادە
مەڵێ حەرامە و کیمیاگەرییە
قومێکی هەزار دەردی پێ لادە

دوێنێ سەرخۆش بووم چومە مەیخانە
دیم پیرێ گۆزەی مەی لەسەر شانە
وتم مامەی پیر لە خوا شەرم کە
وتی سەرخۆش بە خوا میهرەبانە

گوایە من بوون و نەبوون ئەزانم
هەروا هۆی بەرزی و نزمی ژیانم
لەگەڵ ئەوەشدا شەرمم بە خۆم دێ
ناگاتە مەستیی ڕوتبە و نیشانم

من وازم لە مەی و مەستی نەهانی
لە بەر تەنگدەستی یا پەشیمانی
من مەیم ئەخوارد دڵخۆش بم ئێستاش
تۆ هاتییە ناو دڵ مەیم واز هانی

لەسەر گوڵاڵە شەونمی نەورۆز
مەی و دەنگخۆشی ئافرەتێکی قۆز
دوێنێ بەسەرچوو خۆش بێ یا ناخۆش
ئەمڕۆکە خۆشە ڕۆژێکە پیرۆز

ئێمەین و مەی و موتریب کەسی تر
گیان و دڵ و جام هەمووی لە مەی پڕ
بێ ترس لە عەزاب لە بەخشینی خوا
نە باکی خاک و نە با و نە ئاگر


فەلەک لە زەوی گوڵێکی نەڕوان
نەیخاتە خاک و نەیکوژێ دیسان
گەر هەور وەک ئاو خاکی ئەباران
تا حەشر ئەباری خوێنی پیر و جوان

شێخێک بە ژنێکی ئەگووت سەرخۆشی
ئەم باخەڵ ئەکەی لەسەر ئەو کۆشی
وتی من وەهام بەڵام تو خوا تۆ
ڕاستە ئەو بەرگە بۆ خوا ئەپۆشی

تاکەی چۆڵپەرست لەم کێو و دەشتە
ببمە ئێشکچی بەبێ کەنیشتە
خەییام کێ ئەڵێ جەهەنەم جێتە
کێ چووە جەهەنەم کوا ئەو بەهەشتە

کە کێشرا گیانی پاکی من و تۆ
خشتێ دوو بۆ سەر لاکی من و تۆ
ئەوسا بۆ خشتی گۆڕی ئەم و ئەو
لە قاڵب ئەدەن خاکی من و تۆ

بێ حەد بێ حساب مردن پیر و جوان
نەمانبیست کەسێ بێتەوە لەوان
ڕێی هات و نەهات ناگەڕێتەوە
چیت هەیە بیبە لە سوک و گران

ئەڵێن جەهەنم جێگەی سەرخۆشە
قەت باوەڕ ناکا کەسێ بەهۆشە
سەرخۆش و عاشق بچنە جەهەنم
بەهەشتێ وابێ چۆڵە و ناخۆشە


نە ئەبووم گەر بوون بەدەستم بوایە
نەش ئەچووم ئەگەر چارەم بکرایە
خۆزگە سەد خۆزگە بۆ ئەم دنیایە
یان نەهاتمایە یان نەچومایە

چارەنووس چی بێ ناگۆڕێ ئیتر
غەم جەرگت لە خوێن زیاتر ئەکا پڕ
بە درێژی عومرت خوێناو بنۆشی
هەر ئەوەی کە هەی ئیتر هیچی تر

چۆن هەوری نەورۆز گوڵاڵە ئەشوا
تۆش پەژارەی دڵ بە مەی بشۆ وا
ئەم لالەزارەی سەیرانگای تۆیە
سبەی ئەبینی لە خاکت ڕوا

عەشقێ کە پاک بێ وشک و بێ تامە
هەر وەک خۆڵەمێش بێ ترس و سامە
عاشق ئەوەیە مانگ و ڕۆژ و ساڵ
بێ خەو، بێ خواردن بەبێ ئارامە

شکاندت شوشەی مل باریکی جوان
چیت بیستووە؟ مەکە ئاڵۆزی دیسان
مەگەر سەرخۆش بووی هەی خاکم بەسەر
ئەو مەیە خۆشەت بەناحەق ڕژان

کەیف و مەی خواردن ئیمانی منە
دوور لە کفر و دین پەیمانی منە
بووکی زەمانە وتی دڵی تۆش
مارەیی و خشڵ و نیشانی منە


هەر قومێ ساقی لە مەی بڕژێنێ
کوێرایی بەسەر دیدەما دێنێ
سوپاس بۆ خواکەی کە بادەی خوڵقان
قومێکی هەزار دەرد ئەپەڕێنێ

نازانم ئەوەی کردمی بە ئینسان
بەهەشتی دامێ یا دۆزەخ کامیان
نەی و پیاڵەی مەی ئافرەتێکی جوان
ئەم سیانە بۆ من بەهەشت بۆ خۆیان

بم دەنێ پێش مەرگ یەک قوم بادەی ڕوت
بەڵکوو ڕووی زەردم ئاڵ کا وەک یاقوت
مردیشم دیسان هەر بەمەی بم شۆن
لە داری ڕەزیش بۆم بکەن تابووت

هاتن بەدەستمان نەبوو تا نەڕۆین
تاڵاوی مەرگیش هەر ئەبێ بخۆین
دەخیلتم ساقی هەستە تا زووە
داخی زەمانە با بە مەی بشۆین

گوڵ وتی یوسفی مسری گوڵزارم
یاقوتم و زێڕە بزەی سەر زارم
وتم یوسفی؟ نیشانی! وتی
داوێن بە خوێن سوور سەیرکە زامارم

بەهارێکی تەڕ گوێ کانی و ئاوێ
لەگەڵ چەند شۆخێ باڵا لاولاوێ
چەند خۆشە بەزمی ئێمە و مەی و یار
دوور لە مزگەوت و کەنیشتە تاوێ


شەو یەخەی شەق بوو مەلابانگدانە
تیشکی ڕۆژ بادەی کردە پەیمانە
جاڕچی بانگ ئەکا مەی بنۆشن دەی
شەو و ڕۆژ نەگرن دەرکی مەیخانە

بێ گوناﮪ کێیە پێم ناڵێیت یەزدان
لە گوناﮪ بەدەر کەی بووە ئینسان
من گوناﮪ بکەم تۆش سزام بدەی
چی ئەبێ فەرقی من و تۆ قوربان

بەرەبەیانێ دەنگی هەراسان
پیری مەیخانەی لە خەو هەڵ ئەسان
هەستە پیاڵەی مەی پڕکە بەر لەوەی
بە پیاڵەی مەی کەن کاسەی سەر ئاسان

ساقی ناڵەی غەم ئاوازی بەرزە
ناوبانگی مەستیم پڕ کورەی ئەرزە
بە مووی سپیەوە وەها سەرخۆشم
سەر سپی و دڵم گوڵی سەر تەرزە

ڕۆحی ڕەوانت لەبەر کە دەردێ
لافاوی نەمان ئەیبا دەس بەجێ
مەست بە نازانی لە کوێوە هاتووی
ناشزانی دوایی بەرەو کوێ ئەچێ

بۆ دێر دەست نادەم مزگەوتیش یەقین
خۆشم نازانم کە من چیم لە ژین
لە دنیا بووم و بەهەشتیش هەروەک
لاتی بێ ئیمان قەحبەی ناشرین


ڕێی کەوتە گوڵشەن بە مەستی بولبول
دی لە بەزمایە جام و مەی و گوڵ
هاتە زمان و بە گوێمیا چرپاند
عومری ڕۆیشتووت بسپێرە بە گڵ

گەر دەستم ئەکەوت من پارچەیە نان
پێکێ دوو مەی و نەختێ گۆشتی ڕان
کەلاوە کۆنێ ئافرەتێکی جوان
وا ئەژیام نەژی شاهەنشای جیهان

ڕۆژ خۆشە و شەماڵ ئەلەرێتەوە
نم نمەی باران گوڵ ئەسڕێتەوە
بولبولێ ئەی گووت بە گوڵێکی زەرد
با جاڕێ بدرێ مەی بخورێتەوە

قورئان کەلامی خوایە و زۆر خۆشە
جارجار ئەخوێنرێ نەوەک هەمیشە
لەناو پیاڵەی مەی ئایەتێک هەیە
هەمیشە و دائیم هەر مەی بنۆشە

هەموو ڕۆژ ئەڵێم قەستەم بە یەزدان
تۆبە لەمەی بێ و تف لەمەی خۆران
وا بەهار داهات پڕ گوڵاڵەی جوان
ئەمڕۆ تۆبەکەم تاهەتا شکان

مەی یاقوتی سوور سوراحی کانی
لەش پیاڵەکەی و شەرابیش گیانی
ئەم پیاڵە جوانەی زەردەخەنەی مەی
خوێناوی دڵە ئەگەر بیزانی


وەختێ پیاڵەهات هەی شۆخی نازدار
بیگێڕە بەزمی مەی و عوود و تار
سەد(جەم) سەد(کەی) خستۆتە ناوچاڵ
هاتنی مانگ و ڕۆیشتنی هەر جار

گەر لە مەی مەستم بەڵێ من مەستم
کافرم بێ دین من بتپەرستم
هەرکەس بە جۆرێک ئەمداتە قەڵەم
من خۆم ئەزانم چییە مەبەستم

ئەی لەسەر سەری هەموو سەروەران
ئەزانی کەی مەی حەڵاڵ ئەکا گیان
شەممە و یەک و دوو، سێشەمە و چوار
پێنجشەممە، جومعە، شەو مەلابانگان

گەر دەستگیرت بوو تۆ پارچە نانێ
کەلاوە کۆنێ سووچی کۆڵانێ
نە کەس غوڵامت نە غوڵامی کەس
لە بەهەشت ئەژیت تۆ خۆت وا دانێ

کە خۆت مەی ناخۆیت لە سەرخۆش مەگرە
خۆت پیاوچاک مەکە بە فێڵ و تەفرە
دڵت خۆش مەکە شوکر مەی ناخۆیت
سەد گوناﮪ ئەکەیت مەی زۆر باشترە

سەرمایە و قازانج هەمووم لەدەست چوو
زۆر جەرگی بڕی ئەجەلی بەدخوو
کەس نەهاتەوە لەو دنیا تاکوو
بزانین باسی مردووەکان چی بوو


لە مەیخانە دیم پیرێکی زاهید
پێم وت مردووەکان ئاخۆ چییان کرد
وتی سەرخۆش بە زۆری وەکوو تۆ
چوون و تا ئێستا نە جواب نە قاسید

من بەبێ شەراب هەڵناکەم ئەمرم
ناتوانم باری جەستەم هەڵگرم
ئەو ساتەم خۆشە ساقی بڵێ ها
ئەم پێکەش بگرە و نەتوانم بیگرم

بەینێ شاگرد بووین، بووین بە مامۆستا
بەم کەین و بەینە زۆر کەیفمان هەستا
ئەنجامی داستان گوێ بگرە چی بوو
لە خاک دەرچووین و چووین بە بای وەشتا

مەهێڵە خەفەت داکوتێ ڕیشەی
ماتیی ڕۆژگارت بگرێ هەتا هەی
واز لە پیاڵەی مەی لە یار مەهێنە
بەر لەوەی مەرگ تێت خوڕێ هادەی

داخی بەجەرگم هاوڕێکانم چوون
ئێسکیان داڕزا و نەمان و مردوون
وەک یەک نۆشیمان لە یەک پیاڵە
کەمێ پێش ئێمە ئەوان سەرخۆش بوون

ئازیز با غەمی سبەی هەڵنەگرین
بێ مەی قەت سەرێ نەکەینە سەرین
سبەی کاروانی مەرگ کەوتە ڕێ
ساڵێک بێ و هەزار وەکوو یەک ئەمرین


لە هەر قوژبنێک سەوزە و مێرگێکە
لە خوێنی گەشی جوانەمەرگێکە
پێ توند دامەگرە لەو سەوزەگیایە
ڕەگ و ڕیشەکەی دڵ و جەرگێکە

ئەو کۆشکەی جێگا کەیفی جەمشید بوو
ئاسک تیا ئەژی و مام ڕێویش بێچوو
بەهرام کە گۆڕی ئەکرد بە کباب
گۆڕ گرتی خۆی و مرد و بەسەرچوو

بەرلەوەی لەسەر گۆڕت بخوێنن
بفەرموو مەی و مەزەی خۆش بێنن
خۆ تۆ ئاڵتون نیت هەی گەوجی نەزان
بتخەنە خاک و دەرتبهێنن

لە هەر جێ گوڵ و لالەزارێکە
ئەو گوڵە خوێنی پادشای شارێکە
هەر وەنەوشەیەک دەم ئەکاتەوە
خاڵی سەر گۆنای چاوبەخومارێکە

ئەی دڵ گریمان کە خۆشی دنیا
باغی ئاواتت لە گوڵاڵە پڕکا
لەپڕ ئەبینی شەوێک وەک شەونم
سبەی چۆن ئەتکێ تۆش نەمای ئاوا

گەر سەرخۆش نابم پەست و دڵگیرم
کە سەرخۆش ئەبم بێ هەست و بیرم
حاڵێکە بەینی هۆشیاری و مەستی
بەندەی ئەو کاتەم گەر بێ دەستگیرم


هاتن و چوونمان بێ سوود و هۆیە
قاڵیچەی ژینمان بێ تان و پۆیە
لە گێژەی چەرخا ئای کە گیانی پاک
ئەسوتێ قرچ و هەرا و بۆسۆیە

ئێمەین کڕیاری مەیی کۆنە و نۆ
بەهەشتمان داوە بە نیو دەنک جۆ
ئەزانی بۆ کوێ ئەچی کە مردی؟
مەی بە من بدە و کوێ ئەچی بچۆ

بەر لەوەی مەرگ بفەرمووێ بڕۆین
وەرە دەردی دڵ تێر بەمەی بشۆین
بە دووری مەگرە چەرخی بەدکردار
مۆڵەتمان نەدا قومێ ئاو بخۆین

لەگەڵ تیشکی خۆر سپێدەی بەیان
دەست بە پیاڵەی مەی چەند جوانە ئینسان
ئەڵێن کە گوایە مەی تفت و تاڵە
حەق تاڵە و مەیش حەقە بێ گومان

تێکە دەی ساقی تۆ بادەی گوڵگوون
با بڕژێ خوێنی شوشەی سەرنگوون
بەغەیری شەراب نییە لە گەردوون
یارێکی پاک و دڵ و دەروون ڕوون

لە کەللەت دەرکە کەڵکەڵەی مەحاڵ
پیاڵەت پڕ مەی بێ بە درێژایی ساڵ
لەگەڵ کچی ڕەز ڕابوێرە بۆ خۆت
کچ بەحەرامی نەک دایکی حەڵاڵ


لەوەتەی مانگ و ئەستێرەی ئاسمان
خول ئەخۆن وەک مەی نەیدیوە ئینسان
من زۆر سەرسامم لە مەیفرۆشان
چی ئەکڕنەوە باشتر بێ و هەرزان

هێندە مەی ئەخۆم کە لە بۆنی مەی
پڕبێ گۆڕەکەم لەو بۆنە خۆشەی
گەر عارەقخۆرێ بە لاما بڕوات
مەست و سەرخۆش بێ و تێر بڵێ ئۆخەی

ئەم چەرخە تێیدا خەریک داماوین
وێنەگرێکە و ئێمەش ڕوداوین
ڕۆژ وەکوو چرا و عالەمیش فانۆس
گێژ و خول ئەخۆین چەند خەیاڵ خاوین

ئێمەی شازادەی خۆشی و ماکی غەم
سەرمایەی داد و بنچینەی ستەم
بەرزین و نزم پەستین و هەرم کەم
ئاوێنەی ژەنگدار لەگەڵ جاجی جەم

خوایە دیمەنی شۆخی ئەو کیژە
وەها ڕازاوە وا جوان داڕێژە
ناشبێ سەیری کەین ئەم حوکمەت وایە
کاسەی پڕ لە ئاو خوارکە و مەیڕێژە

گیانی بە ماکی پاکیی کرا گۆش
میوانتە نەکەیت بیکەی فەرامۆش
هەر ڕۆژت لێ هات کەیلی کە بە مەی
نەک ئێوارەیەک بڵێ لای تۆم خۆش


یەک قوم لە شەراب گشت جیهان دێنێ
خشتی سەر کوپەی هەزار گیان دێنێ
ئەو دەستەسڕەی مەیی پێ ئەسڕین
هەزار بەرماڵی موسڵمان دێنێ

هەفتە هەموو ڕۆژ مەی بخۆ سەربەست
نەکەی قەت جومعە دەربکەی لە دەست
لای ئێمە یەکەشەممە یا جومعەیە
تۆ خواپەرست بە نەوەک ڕۆژپەرست

مەیخانە بە مەیخۆران ئاوایە
خوێنی دوو هەزار تۆبەم لە ملایە
من گوناﮪ نەکەم ڕەحمەت کوا ئەبێ
تامی لێبووردن لە گوناﮪ دایە

خەرقەی تۆبە و زوهد شەرتە بفرۆشم
بە مووی سپییەوە تێر مەی بنۆشم
ژمارەی عومرم خۆی دا لە هەفتا
ئێستا وەختێتی بۆ مەی تێکۆشم

من مەیی تاڵی کۆنە بێ وچان
ئەنۆشم شەوی جومعەی ڕەمەزان
ترێی حەڵاڵی خۆم کردە کووپە
ئەیکا بە شەراب تا نەیخۆم، یەزدان

دەستێک بە قورئان دەستێکم بەجام
لایەکم حەڵاڵ ئەو لاکەم حەرام
لەم ژێر گومەزی شینە ئێمە واین
نە تەواو کافر نە تەواو ئیسلام


پیاڵە بەو چەشنە درووست کراوە
بشکێ لای سەرخۆش کفری تەواوە
هەر سەرە و کوڵمە و لاجانگە و چاوە
لای خوا ڕەوایە بڵێن شکاوە

بەرماڵمان لە مل کووپەی مەی ئاڵان
تۆزی مەیخانە بۆ تەیموممان
بەڵکوو لەو عومرەی لە مزگەوت دۆڕا
بیدۆزینەوە لە مەیخانەکان

گوڵ وتی لە ڕووم جوانتر قەت نابێ
گوڵاوکەر بۆچی ڕقی لێم وابێ
بولبول وتی پێی ئەبێ هەموو کەس
ڕۆژێک پێکەنی ساڵێک گریابێ

کەللە ئارەزوی کچی جوانێتی
دڵم هەر شەراب داواخوازێتی
پێم ئەڵێن بەڵکوو خوا لێت خۆش نەبێ
من تۆبە ناکەم کەیفی خۆیەتی

سبەینێ ئاڵای درۆ تەی ئەکەم
بە مووی سپییەوە قەسدی مەی ئەکەم
ساڵانی عومرم خۆی دا لە هەفتا
ئێستێ کەیف نەکەم گوایە کەی ئەیکەم؟


ئەو کۆشکەی جێگا کەیفی جەمشید بوو
ئاسک تیا ئەژی و مام ڕێویش بێچو
بهرام کە گۆڕی ئەکرد بە کباب
گۆڕ گرتی خۆی و مردو بەسەرچوو
بەرلەوەی لەسەر گۆڕت بخوێنن [1]
بفەرموو مەی و مەزەی خۆش بێنن
خۆ تۆ ئاڵتون نیت هەی گەوجی نەزان
بتخەنە خاک و دەرت بهێنن

لەهەر جێ گوڵ و لالە زارێکە
ئەو گوڵە خوێنی پادشای شارێکە
هەر وەنەوشەیەک دەم ئەکاتەوە
خاڵی سەر گۆنای چاو بەخومارێکە

ئەی دڵ گریمان کە خۆشی دنیا
باغی ئاواتت لە گوڵاڵە پڕکا
لە پڕ ئەبینی شەوێک وەک شەونم
سبەی چۆن ئەتکێ تۆش نەمای ئاوا

گەر سەرخۆش نابم پەست و دڵگیرم
کە سەرخۆش ئەبم بێ هەست و بیرو
حاڵێکە بەینی هۆشیاری و مەستی
بەندەی ئەو کاتەم گەر بێ دەست گیرم

هاتن و چونمان بێ سوود و هۆیە
قاڵیچەی ژینمان بێ تان و پۆیە
لە گێژەی چەرخا ئای کە گیانی پاک
ئەسوتێ قرچو هەراو بۆ سۆیە

ئێمەین کڕیاری مەیی کۆنە و نۆ
بەهەشتمان داوە بە نیو دەنک جۆ
ئەزانی بۆ کوێ ئەچی کە مردی؟
مەی بەمن بدە و کوێ ئەچی بچۆ

بەر لەوەی مەرگ بفەرموێ بڕۆین
وەرە دەردی دڵ تێر بەمەی بشۆین
بە دوری مەگرە چەرخی بەد کردار
مۆڵەت مان نەدا قومێ ئاو بخۆبن

لەگەڵ تیشکی خۆر سپێدەی بەیان
دەست بە پیاڵەی مەی چەند جوانە ئینسان
ئەڵێن کە گوایە مەی تفت و تاڵە
حەق تاڵە و مەیش حەقە بێ گومان

تێکە دەی ساقی تۆ بادەی گوڵگون
با بڕژێ خوێنی شوشەی سەرنگون
بەغەیری شەراب نییە لە گەردوون
یارێکی پاک و دڵ و دەروون ڕوون

لە کەللەت دەرکە کەڵکەڵەی مەحاڵ
پیاڵەت پڕ مەی بێ بە درێژایی ساڵ
لەگەڵ کچی ڕەز ڕابوێرە بۆ خۆت
کچ بە حەرامی نەک دایکی حەڵاڵ

لەوەتەی مانگ و ئەستێرەی ئاسمان
خول ئەخۆن وەک مەی نەیدیوە ئینسان
من زۆر سەرسامم لەمەی فرۆشان
چی ئەکڕنەوە باشتر بێ و هەرزان

هێندە مەی ئەخۆم کە لە بۆنی مەی
پڕبێ گۆڕەکەم لە و بۆنە خۆشەی
گەر عارەق خۆرێ بەلاما بڕوات
مەست و سەرخۆش بێ و تێر بڵێ ئۆخەی

ئەم چەرخە تێیدا خەریک داماوین
وێنە گرێکە و ئێمەش ڕوداوین
ڕۆژ وەکو چراو عالەمیش فانۆس
گێژو خول ئەخۆین چەند خەیاڵ خاوین

ئێمەی شازادەی خۆشی و ماکی غەم
سەرمایەی دادو بنچینەی ستەم
بەرزین و نزم پەستین و هەرم کەم
ئاوێنەی ژەنگ دار لەگەڵ جاجی جەم

خوایە دیمەنی شۆخی ئەو کیژە
وەها ڕازاوە وا جوان داڕێژە
ناش بێ سەیری کەین ئەم حوکمەت وایە
کاسەی پڕ لە ئاو خوارکە و مەی ڕێژە

گیانی بە ماکی پاکیی کرا گۆش
میوانتە نەکەیت بیکەی فەرامۆش
هەر ڕۆژت لێ هات کەیلی کە بەمەی
نەک ئێوارەیەک بڵێ لای تۆم خۆش

یەک قوم لەشەراب گشت جیهان دێنێ
خشتی سەر کوپەی هەزار گیان دێنێ
ئەو دەستەسڕەی مەیی پێ ئەسڕین
هەزار بەرماڵی موسوڵمان دێنێ

هەفتە هەموو ڕۆژ مەی بخۆ سەربەست
نەکەی قەت جمعە دەربکەی لەدەست
لای ئێمە یەکە شەممە یا جمعەیە
تۆ خوا پەرست بە نەوەک ڕۆژ پەرست

مەیخانە بەمەی خۆران ئاوایە
خوێنی دوو هەزار تۆبەم لەملایە
من گوناە نەکەم ڕەحمەت کوا ئەبێ
تامی لێ بوردن لە گوناە دایە

خەرقەی تۆبە و زهد شەرتە بفرۆشم
بە مووی سپیەوە تێر مەی بنۆشم
ژمارەی عومرم خۆیدا لە هەفتا
ئێستا وەختێتی بۆ مەی تێکۆشم

من مەیی تاڵی کۆنە بێ وچان
ئەنۆشم شەوی جمعەی ڕەمەزان
ترێی حەڵاڵی خۆم کردە کووپە
ئەیکا بە شەراب تا نەیخۆم، یەزدان

دەستێک بە قورئان دەستێکم بەجام
لایەکم حەڵاڵ ئەولاکەم حەرام
لەم ژێر گومەزی شینە ئێمە واین
نە تەواو کافر نەتەواو ئیسلام

پیاڵە بە و چەشنە دروست کراوە
بشکێ لای سەرخۆش کفری تەواوە
هەر سەرە و کوڵمە و لاجانگە و چاوە
لای خوا ڕەوایە بڵێن شکاوە

بەرماڵمان لە مل کووپەی مەی ئاڵان
تۆزی مەیخانە بۆ تەیموممان
بەڵکوو لە و عومرەی لە مزگەوت دۆڕا
بیدۆزینەوە لە مەیخانەکان

گوڵ وتی لە ڕووم جوانتر قەت نابێ
گوڵاوکەر بۆچی ڕقی لێم وابێ
بولبول وتی پێی ئەبێ هەموو کەس
ڕۆژێک پێکەنی ساڵێک گریابێ

کەللە ئارەزوی کچی جوانێتی
دڵم هەر شەراب داوا خوازێتی
پێم ئەڵێن بەڵکوو خوا لێت خۆش نەبێ
من تۆبە ناکەم کەیفی خۆیەتی

سبەینێ ئاڵای درۆ قەی ئەکەم
بە مووی سپیەوە قەصدی مەی ئەکەم
ساڵانی عومرم خۆی دا لە هەفتا
ئێستی کەیف نەکەم گوایە کەی ئەیکەم؟
ئەم بابەتە 6,962 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-2017
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: فارسی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 18-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,962 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 15-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
ژیاننامە
پەیمان شیری
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
کورتەباس
ڕۆڵی ئارام ساڵح لە بواری شیعری ڕۆشنبیریدا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
ژیاننامە
سروە شیری
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سەید محەمەدی سەفایی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەید محەمەدی سەفایی
ژیاننامە
کەمال جەلال غەریب
25-11-2012
هاوڕێ باخەوان
کەمال جەلال غەریب
ژیاننامە
فریاد حەسەن مەعروف
22-11-2018
هاوڕێ باخەوان
فریاد حەسەن مەعروف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نەورۆز
10-09-2020
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نەورۆز
ژیاننامە
سەڵاح شەفیق
03-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
سەڵاح شەفیق
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەمیر بابۆلی
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,931
وێنە
  111,898
پەرتووک PDF
  20,517
فایلی پەیوەندیدار
  106,637
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
ژیاننامە
پەیمان شیری
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
کورتەباس
ڕۆڵی ئارام ساڵح لە بواری شیعری ڕۆشنبیریدا
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
ژیاننامە
سروە شیری
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.172 چرکە!