فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، شەهیدبوونی چوار گەریلای لە سنووری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، کە لەئەنجامی سیخوڕیکردنی بەکرێگیراوەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران شەهدبوون.
ئەمڕۆ، فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز ناردووە، شەهیدبوونی چوار گەریلای لە گوندێکی مەریوانی سەر بە پارێزگای #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی یەرەکەدا هاتووە: ڕۆژی 11ی تەموز کاتێک یەکینەیەکی هەڤاڵانمان لە گوندی دەرزیانی سەر بە مەریوانی پارێزگای سنە سەرقاڵی پێکهێنانی ئەرکەکانیان بوون، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی دوژمنەوە، پاشان شەڕ لەنێوان هەڤاڵانمان و هێزەکانی دوژمندا ڕوویداوە، لە ئەنجامدا هەڤاڵێکمان شەهیدبوو کە قارەمانانە شەڕی کرد.
یەرەکی بەمشێوەیە بەردەوامیی بە ڕاگەیەندراوەکەی داوە: هەروەها ڕۆژی 14ی تەموز لە هەورامانی دەوروەبەری چیای شاهۆی سەر بە #پاوە#، سیخوری لە ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان کراوە، کە لە سەنگەرەکانیاندا بوون، هێزەکانی دوژمن بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەریان و شەڕێکی شەش کاتژمێریی ڕوویداوە، لەو شەڕەشدا سێ لە هەڤاڵانمان کە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان شەریان کرد، شەهیدبوون.
لەکۆتاییدا یەرەکە ڕایگەیاندووە، کە بەمزووانە ناسنامەی ئەو شەهیدانە بە ڕایگشتی ڕادەگەیەنێت.[1]
#17-07-2018#