گەریلاکانی #هەپەگە# لە دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان، لەدژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکای پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باشوری کوردستان لەدژی سوپای تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، دوێنێ کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارە، لە نزیک گردی بەیرەقی دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، لە ڕێگای نێوان شارۆچکەکانی کەربۆران و میدیاتی سەر بە مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا هێڵێکی دابەشکردنی گازی سروشتی تێکشێنرا.[1]
#17-07-2018#