دواڕۆژ، زریان محەمەد
نوێنەری بازرگانانی #گەرمیان# ئاشکرای دەکات، مامەڵەی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنوری #کرماشان# بەرێژەی 27% کەمیکردووە.
ئەحمەد #کەلار#ی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی #سلێمانی# و نوێنەری بازرگانانی کەلار بە دواڕۆژی وت وەزارەتی دەرەوەی ئێران نوسراوێکیان ئاڕاستەی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ئێران کردووە، لەناویدا، داوای لە ژووری بازرگانی کرماشان کراوە، بۆ ناردنی ئاماری قەبارەی هەناردەی کاڵاو شمەک و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ.
وتیشی بەپێی وەڵامی ژووری بازرگانی کرماشان و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سەرسنورەکانی ئێران، کە بەدواداچونیان کردووە، دەرکەوتووە کە بازرگانیکردن ناردنە دەرەوەی کاڵاکانیان بەراورد بەسێ مانگی پار ساڵیان بەرێژەی 27% کەمیکردووە.
لەبارەی هۆکاری کەمبوونی مامەڵەی بازرگانی ڕاپۆرتەکەی ژووری بازرگانی کرماشان دەڵێت مەسەلەی حەواڵەکردنی پارەیە، کە بازرگانەکان ناتوانن بەئاسانی پارە حەواڵە بکەن چونکە باج دەچێتە سەر پارەکە، بەمەش کاری بازرگانی بەرەو کەمبوونەوە ڕۆشتووە.[1]
#18-07-2018#