پارەی نزیکەی 100 بازرگانی #سلێمانی# لە ئێران دەستی بەسەردا گیراوە و، دوای ناردنی پارە بۆ بازرگانانی ئێران و ئاڵوگۆڕکردنی شمەک و پارە، پارەکانیان نادرێتەوە.
بۆڕسەی سلێمانی، بازاڕێکی پڕ لە هات و هاوار و جەنجاڵی سلێمانییە، هەندێک پێی دەڵێن بۆرسەی سلێمانی و لەلایەن هەندێکی دیکە بازاڕی شەوکەتی مەلایە. تەنیا ئه و کەسانە سەر لە شێوازی مامەڵەکانی ئەو بازاڕە دەردەکەن، کە ساڵانێکە لەوێ کاردەکەن، بەڵام ئێستا کێشەیەکی مەترسیدار ڕووی تێکردوون، کاتێک شمەک و پارە لەنێوان ئەمان و بازرگانانی ئێراندا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت، بازرگانانی ئەوێ پارەکەیان نادەنەوە و خۆیانی لێ بێبەری دەکەن.
محەممەد حاجی قادر، بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراوە لە سلێمانی، ئەو دەڵێ من، تمەنم ناردووه، دوای 18 مانگ لەوێ سکاڵام لێکراوه، گوایە پارەی پووڵم بۆ نەناردوون. ڕاستە ئه و لەوێ دەڵێت بە بانک بۆم ناردووە، بەڵام من لێرەوە بۆم ناردووە و دەبێت لێرە پێم بگات، نەک ژمارە حسابی ساختەی ئەوێ.
گرفتەکە به و جۆرە سەری هەڵداوە: کاتێک سەرمایەدار یان ئاڵوگۆڕکارێک پارە یان کەلوپەل دەنێرێت، لە ئێران کەسێکی دیکە سکاڵای قەرزاربوونی لەسەر تۆمار دەکات، به و هۆیەشەوە داگاکانی ئه و وڵاتە تەواوی حیساب بانکیی و پارەکانیان لای نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی ئێران ڕادەگرن، تاوەکو ئەنجامەکان ڕوون دەبنەوه، زیاتر لە دوو ساڵی پێدەچێت.
کاکەبرا ئەنوەر، بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێ من، لە تورکیا، دوبەی و عێراقەوە تایە بۆ ئێران دەنێرم، ئێستا بەهای تمەن دابەزیوە و کابرا توانای دانەوەی (پارەکەی) نییە، بۆ نموونە ئەگەر جاران ئه و تایانە بە چوار هەزار تمەن بووبن، ئێستا بایی هەشت هەزارە، واتا ئەوان 50% زیانیان پێدەگات.
بۆ چارەسەرکردنی ئه و کێشەیە، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، شاندێکی ناردووەتە ئێران، ئێستا کێشەکە هەتا لای بەرپرسانی پلە باڵای ئه و وڵاته چووە، بەڵام تائێستا بەدواداچوونەکان ئەنجامێکی بەدیهێنراویان نەبووە.
یاسین ڕەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی دەڵێ لەگەڵ بەرپرسی ژووری بازرگانی عێراق، ئێران و قەزوین قسەم کردووه، پێم گوتوون سەرافەکانی ئێمە هەر بەشی یەک دوو دەست بڕینی دیکەی له و جۆرە دەکەن کە بەشێک لە بازرگانی ساختەچیی ئێران دەیکەن، نەک خودی حکومەتی ئێران.
داتایەکی پشتڕاسکراوە لەبەر دەست نییە، کە دەریبخات بڕی ئه و پارانە چەندن، کە لە ئێران دەستیان بەسەردا گیراوه، یان دۆسییەکانیان لە دادگادان، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی مەیدانیی ڕووداو، تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە 100 کەس دووچاری ئه و دۆخە بوونەتەوە.[1]
#19-07-2018#