$باکووری کوردستان$
- #پەکەکە# ڕایگەیاند: کاتژمێر 08:15 خولەکی سەرلەبەیانی لە گردی شەهید زەردەشتی گەڤەری جولەمێرگ گەریلاکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا، نەزانرا لەو چالاکییەدا چەند سەربازی دوژمن کوژران و برینداربوون، کاتژمێر 02:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە گردی شکێرا سپیی سەربە #شەمزینان#ی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، ئەنجامی ئەو چالاکییەش نەزانراوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پێنج زیندانیی بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی دێزڵاوای شاری #کرماشان# لە سێدارە دران.[2]