ناسراو بە مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی لە 01-02-1965 لە گوندی کانی هەمزە لە #شارەزوور# لە دایک بووە.
لە ساڵی 1987 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کاندا بەرهەمەکانی بڵاو کراوەتەوە، بەشداری چەندین سیمینار و کۆڕی شیعری کردووە تاکو ئێستا (2018)خاوەنی چوار بەرهەمە بەناوی:
1-بەرهەمی تەمەن بەرگی یەک 2006
2-بەرهەمی تەمەن بەرگی دوو 2009
3- پەندی پێشینان بە هۆنراوە
4- لێکدانەوەی 1000پەندی کوردی
نمونەیەک لە شێعرەکانی
[هۆنراوەی بێ نوختە] 20/11/2005
سەرم سڕماوە لەکاری ئەوڕۆ
هەموو هەوڵ ئەدا ئاسودە وەسۆ
ئەگا لەو عومرەی کوڕی کێ وەکێ
هەرکەس کەدەردی دڵی ڕاوەسێ
لەماوەی ڕۆ ڕۆ ئەگا وا لەکوێ
ئەگەر حەواسی دڵی ڕاوەسێ
سەرم سوڕداوە لەهەموو کارێ
هەرکارە سەری ئەگا وەکارێ
داسی درەوی دەور لەسەرما
گەردی ئاوەها وا لەسەرسەرما
گڕی ئەودڵمە هەرکا سەرئەکا
دوو سۆمای سەرم لەسەر سڕئەکا
هەر لەهەردوولا سڕو کڕ عومرم
لەم لا و لەولاوە ڕاکە م کەئەمرم
سادەی هاوارە سادەم لەکەسا
سەرم لەسەری هەموو کەسێ دا
ئەوەی هەر دڵی لەئاهم داوە
دڵی لەمەرگی سادەی کەس داوە
هەر هاوارئەکا هاوارە هاوار
کەسی کەسدارە هەر ئەو کردگار
هاری ئەم دەوەرە دەوار ئەدڕێ
دەواری عومرم ئەسرار ئەسڕێ
[هۆنراوەی یەک نوختە]
من لەکردەوەی زۆر نەزانانا
فرە کارم کرد لەسای نەزانا
هۆنراوەم نوسی بۆ زۆرکەساسان
هۆنراوەم زۆرە کە سوک و ئاسان
ڕووخاوی دەسی نەفام و نەزان
زۆری گلانە ئازارو نەمان
هەرزانی زانی لەسەر واڵابوو
لەبەر نەزانی زمانی لاڵ بوو
ناگەم لەم عومرە لەناو زەمانە
ناڕازی لەسەر ئەو بەد کارانە
بێ سود بوو هەوڵم لەدەس زەمانە
دەروون لەدەردا فرە هەراسانە
وابێ بێ سودە ئاخری عومرم
لەدوای نەمانم ڕاوگەی کێ بگرم
فەناو فەناخواز نازی نەماوە
نازی نازداران لەناز بڕاوە
لەسەر هۆنراوەو کردەوەی جوانم
ئامادەم هەردەم ناواز بێ زوانم
بەکر هۆنراوەی دانەخاڵ بابەس
هەرخوا خاوەنی کەسانی بێ کەس
[هۆنراوەی دوو نوختە] 20/11/2005
سەرم یاوەری سەردارێ ئەکەم
لەسەر یاسەما هەر سەما ئەکەم
دەستی وەستوم وەئەستوێوە
تاوام لێ ئەکات ئەمرم وە سێوە
سەیرو سەمەرەی دەردو گریەکەم
ئالودەت کردم هەر وەمەیل گریەم
هەروام لێ ئەکات تا ئەتلیتەوە
لەئاهی سەردا سەر ئەتلێتەوە
سەیری ئەم کارو کردەوە سیسە
هاوارم وەک دیل سەر لەتۆێ ی کیسە
دیواری تەرمی لاسارو کەوتوم
یاری وەتەرمم ئەکرێ کەمردوم
سەیرو سەمەرە لەئەم مەتەڵە
یادی مەرگەکەم دور لەکۆتەڵە
کەسەرم دەرهات لەئەم گەرداوە
تەواو تێ گەیم لەهەموو لاوە
کۆتاکە کارت تاکەی داماوی
تاکەی وەئاهی دەردۆ سوتاوی
سەرت والەسەر قەدێکی قرتاو
تاکەی ئەکەی یاد. سەر لەسەر تەواو
هەتاو لەتەرمت سەری دێتە دەر
ئومێدت سایەی تاقەکەس لەسەر
[ هۆنراوەی سێ نوختە]
شادی ئامادەم ئەدەی چاوەکەم
پەرۆشی پەرچەم دڵ ژاکاوەکەم
شەووڕۆژ دڵم ژاوەی دێ لەدەرد
هەرچاوم لە دەس ئەم ڕۆژگارە کرد
وەو کەسەی عومری وەشادی داوە
شۆڕشی پرچە هەردەم هەرماوە
لادە چەماوەی پشکۆی ئاگری دڵ
ئەوسا وەدەرکە چرپەی پڕ لەکوڵ
چاوم لەئاسی چاوی وەک مردوو
شەپۆلی ژاری پشکۆم وەسەر چوو
سەمای دڵەکەم هەردەم هەرگە ڕمە
سەرم شۆڕمەکە لەدەس ئەو شەرمە
چاپوکی چاوم هەر لەگەڕ گەڕاو
سەودای پرچەکەی شەپۆلی ڕژاو
لەملم ئاڵاوە چارەی شەرمم کە
هاوارە گڕی دڵم گەرم کە
ژووری پڕ لەدژ هەموو لەدژم
سەودای گرمەی دڵ ئەڵێ ئەکوژم
ئەوەی کوژرا لەسای پەرچەما
ئاسودە لەڕێی دڵەی دوو چەما
م/بەکر کانی هەمزەیی
پێشکەش بە ئاشقانی شیعر
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100010230125908=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: بەکر ئەحمەد محەمەد=KTML_Link_Facebook_End=