دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
پارێزگاری #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستدەکرێتەوە بە پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای هەولێر- #دهۆک#، دەڵێت چەند کۆمپانیایەک بە دوو قۆناغ پڕۆژەکە تەواو دەکەن.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێم پێشتر لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ڕێککەوتبوو ڕێگەی سەرەکی هەولێر- دهۆک بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی قیرتاو بکەن، بەڵام لەبەر هاتنی #داعش# و قەیرانی دارایی پڕۆژەکە سستی تێکەوت.
پارێزگاری هەولێر وتیشی، پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای هەولێر- دهۆک بەردەوام بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە بە قەرز جێبەجێ دەکرێت تا ئێستا نەتواندراوە پەلە لە دروستکردنی بکرێت، بەڵام حکومەت لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆبوونەوەی کردووە و پێیگوتوون لە داهاتوویەکی نزیکدا بە جدی کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن، بۆیە هەندێ ڕێکاری پێویستە بۆ ئەوەی تەواوی پڕۆژەکە بکەوێتە کار.
رێگای نێوان هەولێر- دهۆک درێژی 165 کیلۆمەتر درێژه و و بەتەواوکردنی پڕۆژەکەش ڕێگاکە نزیکەی 20 کم- کورت دەبێتەوه و بە پێی دیزینی پڕۆژەکەش ڕێگاکە بە شێوەی ستانداردی جیهان دروستدەکرێت و دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک دەبەستێتەوە.
لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێم بڕیاردرا سەرجەم ڕێگای نێوان پارێزگاکان بە دووساید بکرێن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەتواندرا پڕۆژەکان لە کاتی خۆییدا تەواو بکرێن.[1]
#22-07-2018#