دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ و لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە، لەکۆی (4408) تانکەری جیاوازی سوتەمەنی هاتوو (4322) تانکەری گونجاو بووەو داخڵکراوە و (86) تانکەریش لەپشکنین دەرنەچوون و گەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران.
لەوبارەیەوە و بەپێێ ئامارێکی بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی باشماخ، کە وێنەیەکی تایبەت دراوەتە دواڕۆژ، هاتووە ئاماری سەرجەم تانکەری سوتەمەنی هاتوو لەڕۆژی 1/1 بۆ 1/7/2018، چوار هەزار و 408 تەنکەری سوتەمەنی جیاواز هاوردەی ناو مەرزەکە کراوە و دواتریش نموونەیان بۆ پشکنین لێوەرگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر تانکەرێک کاتێک هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، پێویستە سەرەتا لەلایەن بنکەی تاقیگەی پشکنینی سوتەمەنی باشماخەوە پشکنینیان بۆ ئەنجامبدرێت و پاش دەرچوونی نموونەی وەرگیراوی ئەو سوتەمەنییەی ئەوکاتە ڕێگە بەهاوردەکردنی دەدرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو ئەو تانکەرانەی لەپشکنین دەرنەچوون دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران، کە بەمشێوەیە بووە:
(3729) تانکەری بەنزین و لەو بڕەش (3682) گونجاو بووە و 47 تانکەر نەگونجاو بووە.
هەر بەپێی ئامارەکە، 668 تانکەری گاز هاوردەکراوە و 629 تەنکەریان گونجاو بووە و 39 تانکەر نەگونجاو بووە و 11 تانکەری نەوتیش هاوردەکراوە و سەرجەمیان گونجاو بوون.
لەکۆتایی ئامارەکە باسلەوەکراوە، بەم شێوەیە لەکۆی (4408) تەنکەری سوتەمەنی هاتوو (4322) تانکەری گونجاو بووە و داخڵکراوە و (86) تەنکەریش لەپشکنین دەرنەچوون و گەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران.[1]
#22-07-2018#