نووسەر: (Erik-Emmanuel Schmit)
وەرگێڕ: #سەلاح گادانی#
بابەت: ڕۆمان
چاپی یەکەم: 2018 [1]
(دادە سوورێ و ئۆسکار)
ئۆسکار منداڵێکی 10 ساڵانە و تووشی نەسازی شێرپەنجە هاتووە، سەری ڕووتاوەتەوە و جەستەی توڵاوەتەوە. ئەو وێڕای کۆمەڵیک منداڵی دیکەی گیرۆدەی ئەم نەخۆشییە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتیی شێرپەنجەی بەشی منداڵان لەژێر چاوەدێری دایە. بە هەڵکەوت گوێ بیس دەبێت کە ئێک دووهەفتە زیاتر ناژیێت. دادە سوورێ وەک پەرستارێکی تایبەت دەبێتە هانادەری دواساتانەی ژیانی. بۆ دڵدانەوەی و سەرگەرمی هانی دەدا نامەیەک بۆ خوای خۆی بنووسێت..
دادە سوورێ دوازدە ڕۆژی کۆتایی ژیانی بە 120 ساڵ و هەر ساڵەی بە دە ساڵ بۆ دەقەبڵێنێت. ئۆسکار بە کۆمەڵێک نامەی ڕۆژانە (ساڵانە) لەم دوازدە ڕۆژ (120ساڵە)دا هەموو قۆناخەکانی ژیانێکی ئاسایی دەگەڵ خوای خۆی دێنێتە گۆڕێ. داوا و داخوازی لێ دەکات، لێی زیز دەبێت، دەگەڵی ئاش دەبێتەوە، دەیبەخشێت… هەموو قۆناخەکانی تاڵ و شیرینی ژیان تێپەڕ دەکات و لە کۆتایی دا مانایەک بۆ ژیان دەدۆزێتەوە…(peshmergekan.com)