نووسەر: دەیڤید نێیل مەکەنزی
وەرگێڕ: ئەنوەر سوڵتانی
بابەت: لێکۆڵینەوەی کوردی
چاپ: یەکەم
ساڵی چاپ: (2018)
ناوی مەکەنزی وەک پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا بڵاو بووەوە و تا سەرەتای هەشتاکان ئەم ناوە لە ئەورووپا و بەتایبەت لە بریتانیا هاوڕێ بوو لەگەڵ چەمکی کوردناسی و توێژینەوە لە زمان و ئەدەبی کوردی.
مەکەنزی بۆ کۆمەڵانی کورد، بە تایبەت، کاتێ ناسرا کە مامۆستای نەمر تەوفیق وەهبی چووە شەڕە جەنگی و بە نووسینی وتاری (دوو تەقەلای بەسوود)، هەوڵی دا بەرپەرچی بۆچوونەکەی بداتەوە کە لەگەڵ باوەڕی باوی کورداندا یەکی نەدەگرتەوە و یەکبوونی زمانی کوردی و مادی نەدەسەلماند.
(بەشێک لە پێشەکی وەرگێڕ)