دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی شەش مانگی ئەمساڵی خستەڕوو کە 132 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون و بە بڕی زیاتر لە 87 ملیۆن دینار زیانیان لێکەوتووەتەوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی #هەڵەبجە# ئەوەی خستەڕوو، لە #01-01-2018# تا 30/6/2018 لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 132 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە جۆرەکانی سوتانی شاخ، دەشت، سوتانی بینا و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و ڕووداوی لافاو تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە بڕی 75 ملیۆن و 620 هەزار دینار زیان بە هاووڵاتیان گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرواری #01-07-2018# تا ئەمڕۆ 25/7/2018 لە سنورەکەدا 23 حاڵەتی جۆراوجۆری ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە بڕی 12 ملیۆن و 500 هەزار دینار زیانیان لێکەوتوەتەوە، بەجۆرەش تەنها لەمساڵدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بە بڕی زیاتر لە 87 ملیۆن دینار زیان بەهاووڵاتیان گەیشتووە.
هەر له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئەوەشی وت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و قەبارەی زیانەکان کەمیان کردووە، چونکە لە شەش مانگی ساڵی ڕابردوودا تەنها 230 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە 200 ملیۆن و 235 هەزار دینار زیانیان لێکەوتوەتەوە.[1]
#25-07-2018#