بەهیە مەعروف ئەحمەد
خاتوو بەهیە مەعروف ئەحمەد بەرزنجی ساڵی 1924 لەخێزانێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە هەستی بە ستەم و چەوساندنەوەی چینایەتی و نەتەوایەتی گەلەکەی کردووە و بەشێوەیەکی کارا و چالاکانە، لەناو ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کار دەکات و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانییەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکەم سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بووە.
خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواو کردووە و لە ساڵی 1958سەرپەرشتی شانە نهێینییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە. لە دوای ساڵی 1964 لەناو مەکتەبی سیاسی دریژەی بەکار و چالاکییەکانی داوە.
لە ساڵی 1972 قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری خاتوو بەهیە مکردووەتەوە و لە شۆڕشی ئەیلولدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەکۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانی، بەهەمان شێوەش ڕۆڵی دیاری هەبووە لەراپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991
ئەم خانمە تێکۆشەرە لە کانونی دووەمی ساڵی 2007 بۆ یەکجاری ماڵاوایی لێکردین، هەزار سڵاو ئەنێرین بۆ ڕوحی پاکی.