#هەژار فەقێ سلێمان حسێن#
چاپی یەکەم
سلێمانی 2018
کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوەیە لەسەر شیعر چیرۆک و و ئەزموونی نووسینی چەند شاعیرێک و نووسەر لەنێوان ساڵانی 2008-2018 نووسیوویەتی و لە دوتوێی 321 لاپەڕەدا لە چاپخانەی کارۆ چاپی کردووە.
نووسەر لە پیشەکی پەرتووکەکەدا پەرتووکەکەی لە بیست وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی پێکهاتووە و کار لەسەر چەند و دەق و دەنگێکی دیاری نێو ئەدەبیاتی کوردی کراوە لە باباتاهیری هەمەدانیی و نالی و مەحوی و وەفاییەوە تا هێمن و شێکۆبێکەس و ئارام کاکەی فەلاح و چەند شاعیر و چیرۆکنووسێکی دیکە. نووسەر ئەوەشی خسووەتەڕوو کە جۆری کارکردنەکانیش جیاوازن و زۆرجار سرووشتی دەقەکان ئەوەیان ویستووە کە بەو میتۆدە کاریان لەسەر بکرێت، یانیش پەیوەندی بە چەشەی ئەدەبی ئێمەوە هەیە بۆ کارکردن لەسەر دەقەکان.