رۆژێکی ڕەش، تاریک و ئەوەندەش خەمبار. 3 ی خەرمانانی 2014، ئه و ڕۆژەی کە جارێکی تر فەرمانی قڕکردن لەسەر گەلی ئێزیدیمان درا و لە پراکتیکیشدا جێبەجێکرا. شۆفینیزمی عەرەبی، فاناتیزم و کۆنەپەرستانیی ئیسلامی بە پێشپەکتیڤی دژە کورد و کوردستان دا بەیەکگەیشتن و لەژێر کراسی #داعش# دا لە دەروازەی شەنگالەوە هێرشی سەر کوردستانیان کرد.
شەنگال سەرزەمینی کۆنی خەڵکی ئێزیدیمانە، بووە پلان و ئامانجی هێرشی داعش. له و هێرشەی داعش هەموو داگیرکەرانی کوردستان سوپاسگووزار بوون. ئێران، تورکیا و تاوەکو دەسەڵاتدارانی بەغداش، هەروەها ڕژێمی شۆڤینستی شامیش بە زیادەوە ڕازی بوون. داعش بوو بو پێشەنگی بیر و هزر و هەستی دژە کورد و دژە کوردستانی ناوەندەکانی داگیرکاری.
داعش بوو بو نموونەی سیستەمە کۆلۆنیستەکانی سەردەستی کوردستان. به و هێرشەیان لە بنەڕەتدا ویستیان هەم دەستکەوتهی کوردان لە باشوور ڕ ڕۆژئاوای کوردستان تێکبدەن و جارێکی تر نیری کۆلۆنیالیزم لەسەر ستاتۆی کوردان بسەپێنن. هەم لەسەر ئاستی دەمارگیری ئیسلامیەوە باوەڕی ئێزدیاتی بنبڕبکەن. هەر بۆیەش فەرمانی قڕکردنی ئێزیدیەکانیان دا.
چەتەکانی داعش شەنگالیان داگیر کرد و دەستبەجێ دەستیان کرد کۆمەڵکوژی خەڵکی ئێزیدی باوەڕ. ئەوانەی کە کەوتنە بەر دەستی ئەوان، پیاوەکانیان بەیەکەوە کوشتن، ژنانیشیان بە دیل گرتن و بەره و دونیای ڕەشی خۆیانیان بردن، بەره و دونیای ڕەش و کۆنەپەرەستیی ئیسلامی. بە هەزاران ژنانیان لە بازاڕەکانی کۆیلایەیی خۆیان کرانە دیل و کڕین و فرۆشتنیان پێوەکرا. تەجاوزیان بەرامبەر بە کچان و ژنان کرد. ئەوانەی لەبەر غەزەبی ڕەشی داعش ڕایانکرد، بە دڵ و کەسایەتی شکاوەوە خۆیان گەیاندە ناوچەکانی تری کوردستان. چیای شەنگال دیسانەوە بەرزی و سەرکەشیی خۆی کردە ستارگەی خەڵکەکەی. ئه و کردارە تراژیک و غەمناکە جینۆسایدالەی سەر خەڵکەکەمان، کوردستان و دونیای هەژاند. کورد و کوردستانی لە هەر ماڵ و جێگایەک چوونە پیر هاواری خەڵکە لێقەوماوەکەی ئێزیدیخانەوە. بەتایبەتی گەریلاکانی HPG، هێزەکانی YPG و YPJ، قارەمانی و فیداکاریەکی مەزنیان ئەنجام دا. بەپەلە بەرەوپیر خەڵکەکە چوون و پاراستنیان و پێشیان لە هێرشەکە گرت.
کورد و کوردستانیان چی لە بەرەی لەشکری، چەکداری و له بەرەی سڤیلەوه سەفەربەر بوون و لەلایەکەوە لە دژی داعش شەڕیان کرد و لەلایەکی ترەوە خەڵکی دەربەدەر و لێقەوماویان لە باوەش کرد و یارمەتیان دان. دونیای مرۆڤدۆست هۆمانیتەریش له و بوارەدا چالاکانە دەوریان گێڕا، هەم لە ڕووی لەشکەری هەم لە ڕووی پێداویستییمرۆیی پشتگیریەکی بەرچاویان بینی. هێزە نەتەوەییەکانی کوردستان خەڵکی ئێزیدیان پاراست و بەرخۆدانێکی مەزنی پاراستنیان ئەنجام دا.
هێرشەکەی داعش بە سەفەربەری و هاوڕایی هێزی ناوخۆیی و دەرەوە وەستێندرا و لە سەروویانەوە شەنگال و ناوچەکانی تری کوردستان لە دەستی داعش ڕزگار کران.
لەگەڵ ئەوەی کە ئەمڕۆ شەنگال لە دەستی داعش پاک کراوەتەوە و ژمارەیەکی گەورە لە خەڵکەکەی لە سەر خاکی باوک و باپیرانی شادبۆتەوە، بەڵام هێشتا برینەکانی 3 ی خەرمانانی 2014 ساڕێژ نەبوون و ناڕەحەتی لە گیانیاندا ماوەتەوە.
ژمارەیەکی زۆری ژنانی ئێزیدی، ئەوانەی کە بە دیل گیران، تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە. بۆیە ئه و ڕووداوە خەمبار، ژنی ئێزیدی کردووە بە سیمبولی خەبات و تێکۆشانی دژی کۆنەپەرستی، فاشیزم و بیرتەسکی و زیهنیەتی ڕەشی ئیسلامی. ئه و پرسەی ژنانی ئێزیدی بە هەموو قورسایی خۆیەوە دایمە لە ڕۆژەڤدا ڕابگیرێ. هەروەها ژمارەیەکی زیادی خەڵکی ئێزیدی لەناو ژیانی پەنابەریی دژواردا دەژین و بۆ ژیاری ڕۆژانەی ئەوان ئەرکە لەسەر هەموومان لە ناو خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و مرۆیی و نێونەتەوەیی بین و هەوڵەکان بەهێز بکەین.
مخابن، ئه و هێزانەی کە پێویست بوو شەنگال و خەڵکەکەیان پاراستبایە، ئه و هێزانەی کە ئه و کات لە شەنگال بوون و نەیانپاراست و لەهەمان کاتدا بووە هۆکار کە ئەم کارەساتە ترسناکە بەسەر شەنگال دا هات. ئەمەش ڕاستیەکە کە هەم شەنگال خۆی بپارێزێ و هەم خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن. بۆ ئەمە پێویستە لە ناو کوردستان دا، شەنگال خاوەن ستاتۆیەکی تایبەت و خۆسەر بێت.
لە ساڵیادی ئه و کارەساته دڵتەزێنەی بەسەر خەڵکەکەماندا هات دڵی کوردان هێشتا شکاوە و بریندارە. ئەم برین و ئێش و ژانانە بە یەکگرتنەکی مەزنیی نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد و کوردستانی ساڕێژ دەبێت.
KNK هیوا خوازە کە بیرهێنانەوەی ئەم جینۆسایدەی بە سەری خەڵکی ئێزیدی هات، ببێتە هۆ و هۆکاری تیفاق و ڕێککەوتنی نەتەوەیی و نیشتیمانی و کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و دەست لەناو دەستی یەکتری، وڵاتەکامان کوردستان لەژێر ن:ری کۆلۆنیالیزم ڕزگار بکەین و ئزادیەکی ڕەها دیاری خەڵکەکەمان بکەین.[1]
#02-08-2018#