بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە #وەزارەتی ئەوقاف#، لە ماوەی چوار ساڵدا سێ هەزار و 315 ئێزدی لە دەستی #داعش# ڕزگارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 102 کەس، واتە نزیکەی لە 48%ی ڕفێندراوەکان چارەنووسیان نادیارە.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی ڕووداو)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 3-8-2014ەوە تاوەکو ئێستا لە کۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی ڕفێندراو لەلایەن داعشەوە، سێ هەزار و 315 کەسیان ڕزگارکراون و هێشتا سێ هەزار و 102 کەس لەدەستی داعشدا ماون.
ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف:
- ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان 550 هەزار کەس.
- 100 هەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
- ژمارەی شەهیدبووەکان لە ڕۆژی یەکەمی هێرشی سەر #شنگال#: هەزار و 293 شەهید.
- تاوەکو ئێستا 69 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە.
- دەیان گۆڕی تاکە کەسی دۆزراونەتەوە.
- 68 پەرستگە و مەزارگەی ئایینی تەقێندراونەتەوە.
ژمارەی منداڵە بێ دایک و باوکەکان:
- دوو هەزار و 745 منداڵ:
- هەزار و 759 منداڵ باوکیان لەدەستداوە.
- 407 منداڵ دایکیان لەدەستداوە.
- 389 منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداون.
- 220 منداڵ دایک و باوکیان لەلای داعش ماون.
ژمارەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە:
بە تێکڕا شەش هەزار و 417 کەس
سێ هەزار و 548 لە ڕەگەزی مێ.
دوو هەزار و 869 کەس لە ڕەگەزی نێر.
تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 315 کەس ڕزگارکراون.
+ هەزار و 155 ئافرەت.
+ 337 پیاو.
+ 953 منداڵی کچ.
+870 منداڵی کوڕ.
تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 102 کەس بێسەروشوێنن:
+ هەزار و 440 ڕەگەزی مێ.
+ هەزار و 662 ڕەگەزی نێر.
لەدوای هێرشی داعش لە مانگی ئابی 2014 بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی تایبەتی بەناوی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی کردووەتەوە و بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخانکردووە
رۆژی هەینی #03-08-2018# هاوکاتە لەگەڵ چوارەم ساڵی کۆنترۆڵکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی داعش و کۆمەڵکوژکردن و بێسەروشوێنکردنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی شارەکە و کوردانی ئێزدی.
لە تشرینی دووەمی ساڵی 2015، بە بەشداری زیاتر لە حەوت هەزار و 500 #پێشمەرگە# شنگال لە دەست داعش کۆنترۆڵکرایەوە.[1]
#02-08-2018#