بەڕێزان لە جڤاتی نیشتیمانی
لیژنەی باڵای هەڵبژاردن
هەڵسوڕاوە دڵسۆزەکانی گۆڕان
کاتێک هاتمە گۆڕان و یەکەمجار کاک نەوشیروانم دیت، تەنیا خەونم ئەوەبوو پشتیوانێکی ئه و پیاوه بم بۆ گۆڕانکاری. چاوم لە هیچ پۆست و پلەیەک نەبوو.
لە هەڵبژاردنی پێشوو زیاتر 140 هەزار دەنگم هێنا، نەک داوای سەرۆک فراکسۆنیم نەکرد، داوای سەرۆکی لیژنەیەکیشم نەکرد و پشتیوانی سەرۆکفراکسیۆن و سەرۆک لیژنەکان بووم.
لە پێش پەرلەمانتاریشم هاوکاری فراکسیۆنی پێشووی گۆڕان بووم و ساڵانه و خۆبەخشانە ڕاپۆرتی بودجەم بۆ
ئامادەدەکردن.
ئەمجارەش چەند دۆستێک گوتیان: بەبڕیاری جڤات، لیژنە و لیستەکەی مانگی 11 هەڵوەشاوەتەوه و لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە جڤاتەوە سەر لە نوێ پێکهاتووه و هەموو دەسەڵاتێکیان هەیە، پێیان وتم: تۆ هەم لە پەرلەمان کاری باشتکردووە و هەم لەنێو خەڵکیش دەنگ کۆدەکەیتەوە، بۆچی خۆت هەڵنابژێریت بۆ سەرۆکی لیست بۆ گۆڕان باشە، منیش پێشنیارەکەم پێباشبوو خۆم هەڵبژار دو لەلایەن زۆرینەی لیژنەکەوە بە دەنگدان هەڵبژێردرام. بڕیاریشم ئەوەبوو ئەگەر ڕکابەرەکەم دەربچێت پیرۆزبایی لێبکەم و بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی بم.
هەر بۆ زانیاریشتان لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە جڤاتی نیشتیمانییەوە پێکدەهێنرێت، هەموو دەسەڵاتێکی هەیە و مانگی 11ی 2017 کە لیست تەقدیمکرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لەم ساڵ،هەر لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لیست و سەرۆک لیستی دیاری کردووە، نەک لە جڤاتەوە دەنگدانی بۆ بکرێ!
پێش هەڵبژاردن یەک کەس نەیگوتووە خۆت هەڵمبەژێرە ئەگینا دەکشامەوە، هەرگیز چاوەڕێ نەبووم لەسەر سەرۆک لیستی ئەم دۆخە دروست ببێت، چونکە چەندین جار و ئەم جارەش خەڵکی شایستە لە لیستەکەدان و سەرۆک لیست نەبوون و ئەمە یەکەم جارە هەڵایەکی لەم شێوەیە دروست بکرێت!
سەرۆک لیستی لای من تەنیا ئەرکێکی قورسە، ئێستاش بەڕێزتان لە #بزووتنەوەی گۆڕان# هەر بڕیارێک دەدەن من پێوەی پاپەندم، داوا دەکەم سەرۆک لیست نەبم، کاندید بم، ئامادەم کاندیدیش نەبم وەک حەملەی ڕابرودو لە #زاخۆ#وە تا #کفری# بانگەشە بکەم.
لای من گرنگ سەرخستنی گۆڕانە وەک دوا پرۆژەی کاک نەوشیروان.
بە درێژایی ئەو ساڵانەی لەم پڕۆژە سیاسیەدام ئامادە بووم و ئامادەم بۆ گۆڕان قوربانی بەڕۆحی خۆم و منداڵەکانم بدەم سەرۆک لیستی چیە، هەرگیز لای بەندە مەوزوع نییە!
دڵنیابن لەدەرەوەی کاندیدی و سەرۆک لیستیش بە هەمو توانامەوە بانگەشە بۆ سەرخستنی گۆڕان دەکەم. گرنگ نییە کێ سەرۆک لیستە، گرنگە بە هەموومان ڕێگا له و هێرشە ناڕەوایە بگرین کە دەکرێتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەوەی گرنگە چۆن بەیەک دەست و بەیەک تیم دەچینە هەڵبژاردن، یەکەم هەڵبژاردنی دوای کاک نەوشیروان بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموومان بەرپرسیاریەتیەکی قورسە.
لە هەرکوێ کارێک هەبوو من ئامادەم بۆ گۆڕانی بکەم.
#عەلی حەمەساڵح#
#02-08-2018#