ناوەندی ڕاگەیاندنی #یەپەگە# لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە #شەڕڤان#ان لە #عەفرین# لەنێوان 29ی تەمووزبۆ 2ی ئاب/ 8ی خەرمانان بۆ 12ی گەلاوێژ لەدژی چەتەکان وسوپای داگیرکەری تورکیا 3 چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە لەو چالاکییانەدا بەلانی کەموە 9 چەتە وسەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
بە پێی بەیاننامەکەی یەپەگە، شەڕڤانان لە 29ی تەمووز/8ی خەرمانان لەهەرێمی نێوان گوندی فاترتێن وبیرج حەیدەر-ی ناوچەی شێراوای عەفرین ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی ئەحراری شامیان کردووەتە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشاوە، ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەی یەپەگەدا هاتووە کە ڕۆژی 30ی تەمووز/10ی خەرمانان هێزەکانی یەپەگە لە گوندی باسووتێ-ی نوچەی شێراوا-ی عەفرین بە مۆتۆرسیلکتێکی بۆم ڕێژکراو گروپێک لەچەتەکانی لیوای حەمزەیان کردە ئامانج.لەو چالاکییەدا 4 چەتەی کوژران وهەروەها سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە ڕۆژی 2ی ئاب/12ی خەرمانان شەڕڤانانی یەپەگە و#یەپەژە# لە گوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوا لە دژی ژرێپۆشێکی سەربازی چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک و3 چەتەی سوپای تورکیا کوژرا و چەتەی دیکەش بریندار بوون.[1]
#03-08-2018#