گەریلاکانی #هەپەگە# لە جولەمێرگ و سێرتی باکوری کوردستان لەدژی هێزەکانی سوپای تورک و هێزە تایبەتەکان چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا 19 سەرباز کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ لەنزیک هەرکیی سەربە #شەمزینان#ی جولەمێرگ چالاکییەک لەدژی یەکینەیەکی نهێنیی سوپای تورک ئەنجامدرا، ئەو چالاکییە کاتژمێر 09:50 خولەک ئەنجامدرا و تێیدا سەربازێک کوژرا، کاتژمێر 10:15 خولەکی بەیانیش لە گردی شکێرەسپیی سەربە شەمزینان چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، ئەوانی دیکەشیان گردەکەیان بەجێهێشت و ڕایان کرد.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر دوێنێ کاتژمێر 10:10 خولەکی شەو لە دەوروبەری گەڤەری جولەمێرگ، لە دژی کاروانێکی سوپای تورک کە لە بارەگای وەرگەنمەوە بەرەو ناوندی گەڤەر بەڕێوەبوو، چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک تێکشکێندرا و 10 ئەندامی هێزە تایبەکانی سوپای تورک کوژران.
هەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لەسەر گردی شەهید سۆرخوێنی سەربە شارۆچکەی بەرواریی سێرت، لە سێ قۆڵەوە چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا چوار سەرباز کوژران.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ئەمڕۆ کاتژمێر 08:30 خولەکی سەرلەبەیانی گەریلاکانی یەژاستار هەر لەو شوێنە یەکینەیەکی دیکەی سوپای تورکیان کردە ئامانج، لەوێشدا دوو سەربازی سوپای تورک کوژران.[1]
#04-08-2018#