دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 140 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.
جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا کێشەیان دروستکردووە، ئێمەش لە سلێمانی بێبەشنین لەو کێشەیە و لەماوەی سێ ڕۆژدا سێ باند دەستگیرکراون کە شیشە و حەشیش و هێرۆین و تلیاکیا و چەند ماددەیەکی تری هۆشبەریان پێبووە.
وتشی ئەو سێ باندە لە هەشت کەس پێکهاتوون، لەلایەن ئاسایشی سلێمانی-ەوە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ماددانەی کە زۆر مەترسیدارە و دێتە هەرێم-ەوە کریستاڵە (شیشە) کە لەهەموو ماددەکان مەترسیدارترە، وا لەکەسی بەکارهێنەر دەکات تاوان بکات.
رونیشیکردەوە، لە 1ی کانونی دووەمی ئەمساڵ-وە تا ئێستا 140 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون کە هەندێکیان بازرگانن، هەندێکی تریشیان بە کارهێنەرن، ئافرەتیش کەوتۆتە ناو ئەم گروپانەوە.
جەلال ئەمین بەگ جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، لەکاتی لێبوردنە گشتیەکاندا ئەو کەسانەی ئازادکراون جارێکی تر دەستیان پێکردۆتەوە و وازیان نەهێناوە و دەستگیر کراونەتەوە، لەبەر ئەوەی هیچ جێگەیەکمان نیە ئەو کەسانەی تیادا چارەسەربکەین.[1]
#06-08-2018#